هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر، ڕایگەیاندووە نرخی کیلۆیەک گۆشتی ئاژەڵی بچووک لە دوو هەفتەی ڕابردوودا دابەزیوە و لە ٢٤ هەزار و ٥٠٠ تا ٢٥ هەزار دینارەوە گەیشتووەتە ٢٢ هەزار تا ٢٢ هەزار و ٢٥٠ دینار. هەروەها گۆشتی ئاژەڵی گەورە نەرمە بە ٢٠ هەزار و بە ئێستیک بە ١٧ هەزار دینار دەفرۆشرێت.بەپێی وتەکانی ئەو، نرخی ئاژەڵی بچووک بە زیندەقەپان هەزار تا ١٥٠٠ دینار بۆ هەر کیلۆیەک دابەزیوە. نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و هەوڵی خاوەن کێڵگەکان بۆ فرۆشتنی ئاژەڵەکانیان، لەگەڵ زیادبوونی هاوردەی ئاژەڵ لە ئەرمینیا، جۆرجیا و وڵاتانی دراوسێ، لە هۆکارە سەرەکییەکانی دابەزینی نرخەکانن.لە هەمان کاتدا، جەواد محەممەد، فرۆشیاری ئاژەڵ لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر، گوتی ئەمڕۆ بازاڕ جوڵەی زیاتر بووە و بازرگان و قەسابانی خوارووی عێراق بە ژمارەیەکی زۆر بۆ کڕینی ئاژەڵ هاتوون، بەڵام بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو نرخەکان هێشتا لە ئاستێکی نزمدا ماونەتەوە.