وەزارەتی دارایی عێراق بە شێوەیەکی گشتی سەرەتا مووچەی وەزارەتە ئەمنییەکان و دواتر مووچەی وەزارەتەکانی دیکە دابەش دەکات و پاشان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت. بەپێی زانیارییەکان، دۆخی دارایی عێراق لەم مانگەدا بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو باشترە و بەرزبوونەوەی فرۆشتنی نەوت داهاتی حکومەت زیاد کردووە؛ بۆیە مووچەی مانگی ٩ سێ ڕۆژ زووتر لە مانگی پێشوو دەستی پێکردووە.بەپێی بەدواداچوونەکان، لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادەیە و تەنها هەندێک وردبینیی کۆتایی ماوە. چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لیستی مووچە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ٨ پێکەوە بۆ بەغدا بنێردرێن.بەرپرسێکی باڵای کورد لە حکومەتی عێراق گوتی دڵنیایی لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دراوە و هیچ کێشەیەک لەو بارەیەوە نییە. بە وتەی ئەو، دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق، مووچەی هەرێم دەنێردرێت و بەهۆی باشتر بوونی دۆخی داراییەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەم مانگە زووتر خەرج بکرێت.