کاروان عەلی ئاماژەی بەوە دا کە هاتنی بەردەوامی زیارەتکارانی ئێرانی لە ڕێگەی دەروازە وشکانییەکان و فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە، سوتەمەنییەکی سەرەکیی کەرتە ئابوورییەکانی وڵاتە. بەپێی وتەی ناوبراو، ئەم زیارەتکارانە لە ڕێگەی خەرجکردنی پارە بۆ مانەوە لە هوتێلەکان، خواردن، گواستنەوە و بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقدا، جووڵەیەکی گەورە دەخەنە بازاڕەوە و سەرچاوەی بژێویی بە هەزاران خێزانی عێراقین.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە ئاماژەی بە کێشەکانی ژێرخانی ڕێگەوبانی وشکانی کرد و ڕوونی کردەوە: "ڕێگە وشکانییەکانی عێراق تۆکمە و ئامادەکراو نین بۆ گرتنەبەری ئەو قەبارە گەورەیەی زیارەتکاران، ئەمەش گوشارێکی زۆر دەخاتە سەر ژێرخانی وڵات و زیانی پێدەگەیەنێت. لەکاتێکدا گەشتە ئاسمانییەکان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە هەمیشە ئامرازێکی سەلامەتتر و ئاسانتر بوون بۆ هاتن و گەڕانەوەی زیارەتکاران."
پەیوەست بە سەپاندنی بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەڕووی ئێراندا، کاروان عەلی جەختی لەسەر لێکەوتە مەترسیدارەکانی ئەم هەنگاوە کردوتی: "ئەم بڕیارەی ئەمریکا سەپاندنێکی تاکلایەنەی وڵاتێکی بێگانەیە بەسەر سەروەریی عێراقدا و هیچ فەرمان یان بڕیارێکی فەرمیی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەپشت نییە. بێبەشکردنی فڕۆکەخانەکانی عێراق لە گەشتیار و زیارەتکارانی ئێرانی زیانێکی گەورەی ئابووری بە کەرتی فرۆکەوانی، هوتێلەکان، و بەشێکی زۆری بازاڕەکانی عێراق دەگەیەنێت."
لە کۆتاییدا، ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە هۆشداری دا کە سەپاندنی بڕیاری لەم شێوەیە جگە لەوەی زیانێکی ڕاستەوخۆ بە داهاتی نیشتمانی و کەرتە تایبەتەکانی عێراق دەگەیەنێت، ڕێگریش دەکات لەوەی عێراق بتوانێت بە شێوەیەکی ئاسایی و سەلامەت لە ڕێگەی ئاسمانییەوە کەشتیی گەشتوگوزاری ئایینی خۆی بەڕێوە ببات.