​بورهان شێخ ڕەوف ڕایگەیاند: "لە هەموو ڕووبەڕووبوونەوە و ململانێیەکی سیاسی و چەکداریدا لە سەرانسەری جیهاندا، بابەتی ئاسایشی هاووڵاتیانی مەدەنی و چالاکوانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بابەتێکی گەرم و جێی بایەخی جدییە. 

لە سەختترین بارودۆخەکانی جەنگدا، دەبێت خەڵکی سڤیل دوور بن لە ئامانجە چەکدارییەکان و ئاسانکاری تەواویان بۆ بکرێت، چونکە ئەوان بەشێک نین لە هاوکێشەی شەڕ و تەنها سەرقاڵی ژیانی ڕۆژانەی خۆیانن."

​ناوبراو ئاماژەی بە پێویستی سەروەریی یاسا کرد و وتی "پێویستە یاسا نێودەوڵەتییەکان بنەما بن بۆ دابینکردنی ڕێڕەوی ئارام و ڕێکارە یاساییەکان تا کۆمەڵگە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بتوانن بە ئازادی لە نێوان وڵاتاندا هاتوچۆ بکەن. 

لە کۆتاییدا وتی: هەر جۆرە ئاستەنگێک یان ئامانجگرتنێک لەم بارەیەوە، دەرچوونە لە یاسا و بە پێشێلکارییەکی ڕەهای مافەکانی مرۆڤ و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان ئەژمار دەکرێت."