شاندێکی باڵای وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا ڕۆیشت، بۆ گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیانی سیاسیی هەرێم بۆ حکومەتی فیدراڵی و جێگیرکردنی لە پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧.ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، گوتی شاندەکە بە سەرۆکایەتیی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە بەغدا لەگەڵ دەزگای شەهیدان، دەزگای زیندانیانی سیاسیی عێراق، وەزیری دارایی و نوێنەرانی کورد لە حکومەت و پەرلەمان کۆدەبێتەوە.بەپێی زانیارییەکان، ئامانج ئەوەیە زیندانیانی سیاسیی هەرێم هەمان ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسیی عێراق وەربگرن. لە ئێستادا دۆسیەی ٢٦ هەزار و ٨٠٧ زیندانیی سیاسی تەواو و بێ کێشەیە و ١٧ هەزار و ٥٣٧ دۆسیەی دیکەش تەواو کراوە و چاوەڕوانی ڕەزامەندین، کە بەپێی ڕێکارەکان دەکرێت مووچەیان بۆ دابین بکرێت یان زیاد بکرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی زیندانیانی سیاسی دەچێتە بەغدا
جام کوردی - شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی زیندانیانی سیاسی و جێگیرکردنی مافەکانیان لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027، سەردانی بەغدا دەکات.
September 27, 2026