بەپێی شیکارییەکی ڕوانگە بۆ داتاکانی وەزارەتی کارەبا، کۆی بەرهەمی کارەبا لە عێراق لە ساڵی ٢٠٢٥دا زیاتر لە ١٧٠ ملیۆن مێگاوات بووە؛ ٥٩٪ی لەلایەن وێستگە حکومییەکانەوە بەرهەم هێنراوە و ٤١٪ی دیکە لە ڕێگەی کڕینی وزە لە کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان و هێڵە کارەباییەکانی وڵاتانی دراوسێ دابین کراوە.ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە کەمبوونەوەی بەرهەمی وێستگە کارۆئاوییەکان بە ڕێژەی ٥٠.٨٪ کردووە؛ بەرهەمەکە لە ٣.٤٨ ملیۆن مێگاوات لە ٢٠٢٤ەوە بۆ ١.٧١ ملیۆن مێگاوات لە ٢٠٢٥ دابەزیوە. وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکان لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم دابەزینەن.هەروەها کێشەی تەکنیکی، دواکەوتنی چاککردنەوە و کەمیی کەلوپەلی یەدەگ وای کردووە توانای کارکردنی هەندێک وێستگەی گازی و هەڵمی بۆ خوار ٢٠٪ دابەزێت و هەندێک وێستگە و هێڵی گواستنەوە بۆ ماوەی چەند مانگ لەکار بکەون.