هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکەم یاری خۆیدا لە یارییەکانی ئاسیای ناگۆیا بەرامبەر قیرغیزستان یاریگای گرتە دەست و لە یارییەکی یەکلایەنەدا بە ئەنجامی 3-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لە یەکەم یاری فەرمی لە مێژووی هەردوو تیپەکەدا، قوتابیانی ڕۆبێرتۆ پیاتزا هەر لەسەرەتاوە زاڵ بوونە سەر هەڵبژاردەی بەرانبەردا و سێ سێتی لەسەریەک بە ئەنجامی 25-11، 25-16 و 25-20 بردەوە.

سبەی دووشمە هەڵبژاردەی ئێران لە دووەمین یاری خۆیدا ڕووبەڕووی تایلەند دەبێتەوە.

ئێران لە قۆناخی پێشووی پێشبڕکێکانی هانگژۆدا پاڵەوانیەتیی بەدەستهێنا و لەم قۆناغەشدا پێشەنگی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتییەکەیە.