ئومێد مورتەزایی، زۆرانبازی نەژنەوایان و خاوەن میدالیای پاڵەوانێتی جیهانی لاوان، بەهۆی ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەست دا.

مورتەزایی پاڵەوانی خەڵکی خوراسان ڕەزەوی بوو لە بەشی لاوان و مێژووی بەشداریکردنی لە کەمپەکانی تیمی نیشتمانی زۆرانبازی نەژنەوایاندا هەبوو.

پەیجی "وەرزشی نەژنەوایانی ئێران" بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەو زۆرانبازە هەواڵی گیانلەدەستدانی لە دوای ڕووداوەکە ڕاگەیاند.