بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە سیستەمی ئەلیکترۆنیی مەرزی باشماخ لە دیوی ئێران، دوێنێ هاتوچۆی گەشتیاران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ ماوەیەک سستیی تێکەوت، بەڵام کێشەکە بە خێرایی چارەسەر کراوە.عەدنان کاکەڕەش، قایمقامی پێنجوێن، گوتی ئێستا کارەکانی مەرزەکە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچن و هاتوچۆی گەشتیاران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە تەواوی گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی.بەپێی زانیارییەکان، لە دوو مانگی ڕابردوودا چەند جارێک بەهۆی کێشەی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە دیوی ئێرانەوە هاتوچۆی مەرزی باشماخ سستیی تێکەوتووە، بەڵام هەموو جارێک بە زوویی کێشەکە چارەسەر کراوە.