نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٣٠ هەزار دینار دابەزیوە و ئەمڕۆ لە بۆرسەی سووتەمەنیی هەولێر بە ٢٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوە کراوە، لە کاتێکدا دوێنێ ٢٨٠ هەزار دینار بوو. بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو، نرخەکە زیاتر لە ٥٠ هەزار دینار دابەزیوە؛ هەروەها نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بۆ ١٢٠٠ دینار دابەزیوە.سەرباز کەریم، گوتەبێژی ئەنجوومەنی گازفرۆشانی هەولێر، گوتی نرخی سووتەمەنی ڕۆژ بە ڕۆژ دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت و لە سەرەتای مانگی ١٠ەوە، بەغدا دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکات؛ بۆیە پێشبینی دەکرێت نرخەکە هێشتا دابەزێت.ئەو گوتی گرانبوونی نەوتی سپی لە ماوەی ڕابردوودا دۆخێکی نائاسایی بووە و هەندێک بازرگانی سووتەمەنی بەهۆی زیادبوونی داواکاری، نرخەکانیان بەرز کردبووەوە. هەروەها لەبارەی بەنزینەوە گوتی نرخەکە ئەمڕۆش لە بۆرسە دابەزیوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا هێشتا هەرزانتر بێت.
نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە بازاڕەکاندا 30 هەزار دینار دابەزی
جام کوردی - نرخی نەوتی سپی و بەنزین لە بۆرسەی سووتەمەنیی هەولێر و بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی و پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا نرخەکان زیاتر بێنە خوارەوە.
September 28, 2026