سیروان بارزانی، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆڕەک تیلیکۆم، ڕایگەیاندووە لەمڕۆوە نووسینگەی کۆمپانیاکە لە کەرکووک بە ڕووی بەکارهێنەران و هاووڵاتیان دەکرێتەوە و دواتر لق و نووسینگەکانی کۆڕەک لە بەغدا، بەسرە و ئەو پارێزگایانەی دیکەی عێراقیش دەکرێنەوە.ئەو گوتی بڕیاری پێشووی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بۆ داخستنی نووسینگەکانی کۆڕەک «زوڵمێکی ئاشکرا» بووە و کۆمپانیاکە ملکەچی نەبووە. بە وتەی ئەو، دوای بڕیاری نوێی دادگا بە بەرژەوەندیی کۆڕەک، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ناچارە لق و نووسینگەکانی کۆمپانیاکە بکاتەوە.عەلی شێخ خالس بەرزنجی، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق، گوتی ئەنجوومەنەکە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ نووسراوێکی فەرمی بۆ دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ناردووە و داوای وەستاندنی دژایەتییەکان بەرامبەر کۆڕەک کراوە، چونکە بە ملیۆنان بەشداربووی کۆمپانیاکە لە بڕیارەکانیان زیانمەند دەبن.