عەبادی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاندووە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاگاداری دیداری چاوەڕوانکراوی لەگەڵ ئەحمەد شەرعە و ئەگەری ئاڵوگۆڕی سەردانی فەرمی لەنێوان بەغدا و دیمەشقە؛ چ لە ڕێگەی سەردانی زەیدی بۆ دیمەشق یان پێشوازیکردن لە شەرع لە بەغدا. بە وتەی ئەو، ئەمە پێویستی بە هەماهەنگیی نێوان هەردوو حکومەت هەیە.لە ناو هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا پشتیوانی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریا هەیە و سەرۆکوەزیران دەسەڵاتی پێدراوە بۆ بەردەوامبوون لە گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.بەغدا و دیمەشق لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی دۆخی ئەمنی، پاراستنی سنوور و گۆڕانکارییە سیاسییەکان پەیوەندییەکی پڕ لە نشێو و بەرزبوونەوەیان هەبووە، بەڵام ئێستا هەردوو لایەن هەوڵ دەدەن پەیوەندییە فەرمییەکان بەرەو قۆناغێکی نوێ بەرن.