ئەمڕۆ سێشەممە شەپۆلێکی کەشوهەوای فێنک ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بە نزیکەی ٥ تا ٦ پلە بەراورد بە دوێنێ دادەبەزن.بەپێی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، کەش لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و لە شەودا، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، هەوری زیاتر دەبێت. خێرایی باش لە ئاستی مامناوەند و سەرخۆ دەبێت.بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بریتین لە: هەولێر ٣١، سلێمانی ٣٠، هەڵەبجە ٣٢، دهۆک ٣٠، زاخۆ ٣٠، چەمچەماڵ ٣١، گەرمیان ٣٥، پیرمام ٢٧، ئاکرێ ٢٩، سۆران ٢٩ و حاجی ئۆمەران ٢٢ پلەی سیلیزی.