لەو نامەیەدا کە وەک پەیامێکی راستەوخۆ بۆ خەڵکی ئەمریکا وەسف کراوە، هاتووە: "ئەو کەسانەی دەتوانن ئەم چارەنووسە بگۆڕن، خودی ئێوەن. با حساب و کتێبی خۆتان لە داگیرکەرانی فەلەستین جیابکەنەوە، چونکە ئەوان ناچارن ئەوێ بەجێبهێڵن."

لە بەشێکی ئەم نامەیەدا، هاتووە لە ماوەی حەوت مانگە جەنگێکی بەرفراوان لە نێوان ئێران و ئەمریکادا هەڵگیرساوە و لەو جەنگەدا، سەرباری هەموو قوربانییەکان، ئەمریکا و ئیسرائیل شکستیان هێناوە. لەم دەقەدا ئاماژە بە پەلاماری سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر قوتابخانەیەک لە میناب و هەروەها شەهیدکردنی ڕێبەرایەتیی ئێران کراوە

سپای پاسداران جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە خەڵکی جیهان هۆشیار بوونەتەوە و سەردەمی "تاڵانکردنی سامانی گەلان بە هێزی زۆرەملێ" کۆتایی هاتووە و ئەم سەدەیە، سەدەی غەڵبە و زاڵبوونی ئیرادەی گەلانە.

لە کۆتایی نامەکەدا، هاتووه‌: "ئەگەر لە ڕاستگۆییمان گومانتان هەیە، دەتوانن بە گەشتێکی کورت بۆ هەر شوێنێکی ئێران کە دەتانەوێت، تەنانەت گەرووی هورمز، سەردان بکەن و بە چاوی خۆتان ڕاستیی قسەکانمان تاقی بکەنەوە."