عوسمان شەیبانی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ڕایگەیاندووە نزیکەی ٣٠ پەرلەمانتار و بەرپرسی پێشووی حکومەت بە تۆمەتی گەندەڵی، ساختەکاری و بەهەدەردانی سامانی گشتی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.ئەو گوتی ١٣ کەس لەو ژمارەیە ئەندامی خولەکەی ئێستای پەرلەمانن، بەڵام بەهۆی نهێنیی دۆسیەکانەوە ناویان ئاشکرا ناکرێت. بەشێک لە تۆمەتەکانیش پەیوەندییان بە ماوەی پێشووی کاری ئەو کەسانەوە هەیە، کاتێک وەک بەڕێوەبەری گشتی، بریکاری وەزیر یان سەرۆکی فەرمانگە کاردەکردن.بەپێی زانیارییەکانی پێشوو، هەڵمەتی دەستگیرکردنی چەند پەرلەمانتار و بەرپرسی حکومی و حیزبی لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ دەستی پێکردووە و لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەکانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی بەردەوامن.
پەرلەمانتارێک: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 30 پەرلەمانتار و بەرپرسی باڵای عێراق دەردەچێت
جام کوردی - پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای دەکات، بەمزووانە هەڵمەتێکی نوێی دەستگیرکردنی بەرپرسان بە تۆمەتی جۆراوجۆری گەندەڵی جێبەجێ دەکرێت و لەنێویاندا چەندین پەرلەمانتار و بەرپرسی تێدایە.
September 29, 2026