پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەر واتە بەرزکردنەوەی پلەی وەزیفی و زیادکردنی مووچە بەپێی بڕوانامە و ساڵانی خزمەت. بێ بڕوانامە لە پلەی ١٠، ئامادەیی پلەی ٩، دیبلۆم پلەی ٨، بەکالۆریۆس پلەی ٧، ماستەر پلەی ٦ و دکتۆرا پلەی ٥ە. فەرمانبەرانی پلەی ١٠ تا ٥ هەر ٤ ساڵ جارێک و فەرمانبەرانی پلەی ٥ تا ١ هەر ٥ ساڵ جارێک پلەیان بەرز دەکرێتەوە و بە بەرزبوونەوەی پلەکە، مووچەکەش زیاد دەبێت.پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش وەستاوە، بەڵام بەپێی بڕیارەکانی بودجە، لە ساڵی ٢٠٢٧ەوە دەستپێدەکاتەوە و لە سێ قۆناغدا جێبەجێ دەکرێت؛ قۆناغی یەکەم ساڵانی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٠، دووەم ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٤ و سێیەم ٢٠٢٤ تا ٢٠٢٧ دەگرێتەوە. پرۆسەکە سێ ساڵ دەخایەنێت تا مافەکانی فەرمانبەران بە تەواوی قەرەبوو بکرێتەوە.تێچووی مانگانەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم نزیکەی ٦٥ تا ٧٠ ملیۆن دینارە و بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە، کۆی مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێم نزیک دەبێتەوە لە یەک تریلیۆن دینار.
پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بە سێ قۆناغ و سێ ساڵ جێبەجێ دەکرێت
جام کوردی - حکومەتی کوردستان و عێراق لەسەر پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕێککەوتوون و لە پڕۆژە یاسای بودجە جێگیر کراوە و بە سێ قۆناغ و سێ ساڵ جێبەجێ دەکرێت.
September 29, 2026