سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و سوپاسی ڕۆڵی ئەو هێزانەی لە شەڕی دژی داعش و بەهێزکردنی سەقامگیریی عێراقدا کرد.سەرۆک بارزانی گوتی دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان، بەرپرسیاریی پاراستنی سەقامگیری زیاتر لەسەر حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت و دەتوانن بەپێی پێویستییەکان ڕێککەوتنی دووقۆڵی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان بکەن.هەروەها دڵنیایی دا کە هەماهەنگییەکی باش لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک و گوتی هێزی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی عێراق ئامادەی پاراستنی سەقامگیری و بەرگری لە خاک و خەڵکی کوردستانە.