فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لە پەیامێکدادەڵێت، "ڕۆژی سەروەریی" ئاماژەی هەنگاونانی عێراقە بە ئاراستەی سەربەخۆیی بڕیاری نیشتیمانیی، ئەوەش دەبێتە بنەما بۆ وڵاتێکی زیاتر ئارام، ئاوەدان و پڕ لە ئاسایش.بەگوتەی فالح ساری، تەواوبوونیسەروەریی، توانای دەوڵەت بۆ پاراستن و بەڕێوەبەربردنی سامانەکانی و ڕێکخستنی داهاتەکانی پتەوتر دەکات، ئەوەش دەبێتەهۆی زیاتر پاراستنی ماڵی گشتیی و پاڵپشتی هەوڵی دامەزراوەکانی دەوڵەت دەبێت بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان و ڕێزگرتن لە دەستوور و یاساکان.