لە هەولێر بڕیارە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ەوە شۆفێرانی تاکسی لە ڕێگەی هەمان کارتی ئەلیکترۆنیی پێشوویانەوە، هەموو پێنج ڕۆژ جارێک ٤٠ لیتر بەنزینی پاڵپشتیکراو وەربگرن.بەپێی ئەم ڕێکارە، هیچ بەنزینخانەیەکی تایبەت بۆ تاکسییەکان دیاری نەکراوە، بەڵکو هەموو ئەو وێستانەی بەنزینی پاڵپشتیکراو دابەش دەکەن، پابەندن بە جێبەجێکردنی سیستەمەکە؛ بەم شێوەیە شۆفێران بتوانن لە نزیکترین وێستگە بەنزینەکەیان وەربگرن.لە هەرێمی کوردستاندا نزیکەی ٧٥ هەزار تاکسی تۆمارکراوە؛ لەوانە زیاتر لە ٣٢ هەزار تاکسی لە هەولێر، ٢٧ هەزار لە سلێمانی و نزیکەی ١٥ هەزار تاکسی لە سنووری پارێزگای دهۆک کار دەکەن.