ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاوی کردەوە؛ باڵیۆزی عێراق یاسر عەبدولزەهرە حەجاج لە میانەی دیداریدا لەگەڵ وەزیری گواستنەوە و ئاوەدانکردنەوەی شارستانی لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سەربەرز بووین بە دیدار لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی ئێران بۆ تاوتوێکردنی گرنگترین بابەتە هاوبەشەکان، و کۆمەڵێک لە قەزییە بنەڕەتییەکان کە لەم دواییانەدا خرانە ڕوو؛ لەوێدا فشارگەلێکی ئەمریکی هەن کە جووڵەی فڕینی شارستانییان لە نێوان عێراق و ئێراندا گرتووەتەوە، و کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری زەمینی پێشکەش بە کۆمپانیا ئیرانییەکان دەکەن کە کەوتوونەتە ژێر سزاکانی ئەمریکاوە، و ئێمە لە ڕێگادا بووین بۆ خستنەڕووی ئەو میکانیزم و قەزییە و دەستپێشخەریانەی کە دەتوانن ئەم قەیرانە لە سایەی بارودۆخی ئێستادا چارەسەر بکەن"، و ئاماژەی بەوەشدا که "زۆرترین وەزارەت لە ڕووی گرێبەست و لێکتێگەیشتنەکانەوە لە نێوان هەردوو لایەنی عێراقی و ئێرانیدا بریتیین لە وەزارەتەکانی گواستنەوەی ئێران و گواستنەوەی عێراق".
جەختیکردەوە: که "سەرۆک وەزیران لە ڕێگەی پەیوەندی ڕاستەوخۆوە لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا توانی هەندێک بەدەركردن بەدەستبهێنێت، بەتایبەتی لە ئەوەی پەیوەندی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف و گەشتەکانەوە هەیە لە نێوان هەردوو لایەن و ئەوەی گەشتەکان بە زوویی دەستپێدەکەنەوە".
وتیشی: "هەمووان چاوەڕێی گەڕانن بەدوای جێگرەوەکاندا بۆ چارەسەرکردن و قەیرانەکانی ڕووبەڕوومان دەبنەوە"، و ئاماژەی بە لایەنە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانی قەیرانەکە دا، و یادکردنەوەی ملیۆنان سەردانیکار کە ڕوو لە مەزارگە پیرۆزەکان دەکەن، لەگەڵ هەزاران خوێندکار و فێرخواز و کۆمەڵگە گەورەکە و بازرگانییە چالاکەکە.
لای خۆیەوە، وەزیری گواستنەوەی ئێران فەرزانە سادق، جەختیکردەوە کە "وڵاتی عێراق وڵاتێکی دۆست و برامانە، و ئەمە شتێکی زۆر گرنگە، و ئەمە چەندین جار سەلمێنراوە، و لە گەلانی ئێران و عێراق شاراوە نییە، بەڵکو تەنانەت هەموو جیهانیش دەزانێت قەبارەی پەیوەندیی ئەم دوو وڵاتە چۆنە و چۆن دڵەکانیان بۆ یەکتر لێدەدات"، و هاوكات وەزیر دڵخۆشییەکی گەورەی دەربڕی، و ئاماژەی بەوەدا که "زۆر دڵخۆشە چونکە ئەو باڵیۆزەی کە هەڵبژێردراوە شارەزایی تەواوی هەیە لە کەلتووری ئێرانی و کاروباری حکومی و جەماوەری لە ئێراندا، و ئەمە بە خۆی شتێکە کە دڵخۆشی و دڵنیایی دەبەخشێت".
سەبارەت بە پڕۆژە ستراتیژییە گەورەکان، وەزیر پەیامی ئەرێنیی نارد، و جەختی کردەوە که "دڵنیایە لەوەی ئەو بابەتانەی کە تاوتوێ کراون، چ لەوەی پەیوەندی بە هێڵی ئاسنی خەسرەوی بۆ خانەقین و بەغدادەوە هەبێت، یان هێڵی ئاسنی شەلەمچە - بەسڕە، و هەروەها بەستنەوەی وشکانی لە سنوورەکاندا یان هێڵە ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو وڵات، لە پێشکەوتنی بەردەوامدان".
وەزیر لە کۆتایی لێدوانەکانیدا ئاماژەی بە قەیرانی فرۆكەوانی کرد و وتی: "هەندێک بابەتیش هەبوون سەبارەت بە گەشتە ئاسمانییەکان، و لەگەڵ ڕەچاوکردنی ئەو بەدواداچوونانەی کە لەلایەن هەردوو وڵاتەوە دەکرێن، کێشەی گەشتەکان لە زووترین کاتی گونجاودا چارەسەر دەکرێت".