ئەمیر مەعمووری، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، ڕایگەیاندووە ناوی نزیکەی ٥٠ پەرلەمانتار و بەرپرسی باڵای دیکەی تێوەگلاو لە گەندەڵی، لە چوارچێوەی نوێکردنەوەی زانیارییەکانی ناو لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا کراوە.بەپێی گوتەکانی مەعمووری، بەشێک لە تۆمەتباران پلانی ئەوەیان هەیە پێش دەستپێکردنی پشووی یاسادانانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە وڵات هەڵبێن، چونکە لە ماوەی پشووی یاساداناندا پرۆسەی هەڵگرتنی پارێزبەندیی پەرلەمانتاران بە ڕێکاری دادوەری خێراتر دەکرێت.بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ هەڵمەتی دەستگیرکردنی چەندین پەرلەمانتار و بەرپرسی باڵای حکومی و حیزبی لە چوارچێوەی هەڵمەتی دژەگەندەڵی دەستی پێکردووە و حکومەت بڕێکی زۆر لە پارەی پەیوەندیدار بە گەندەڵی وەرگرتووەتەوە.
هەڵمەتێکی دیکەی بەرەبەیان 50 پەرلەمانتار و بەرپرسی تێوەگلاو بە گەندەڵی دەگرێتەوە
جام کوردی - بەپێی لێدوانی بەشێک لەبەرپرسانی حکومى و حیزبی عێراق، بەم نزیکانە هەڵمەتێکی دیکەی دستگیرکردنی گەندەڵکاران هاوشێوەی هەڵمەتی بەرەبەیانی حوزەیرانی ڕابردوو دەستپێدەکات و هۆشداریش دەدرێت لە هەڵاتنیان.
October 02, 2026