لە سبەی شەممەوە نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆڕماڵی بازرگانی لە سلێمانی بە ٥٠ دینار دادەبەزێت و دەگاتە ١١٥٠ دینار. ئۆکتانی ئەم جۆرە بەنزینە لە نێوان ٩٣.٥ تا ٩٤.٥ە، هەروەها نرخی بەنزینی موحەسەن دەبێتە ١٧٠٠ دینار و سوپەر دەبێتە ١٨٥٠ دینار.لە هەولێر و دهۆکیش نرخی بەنزینی بازرگانی ڕوو لە دابەزینە؛ لە دهۆک نرخی نۆڕماڵ لە ١٧٥٠ بۆ ١٤٠٠ دینار دابەزیوە و چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو دابەزینی زیاتر ڕووبدات. لە هەولێریش چاوەڕوانی دابەزینی نرخی هەرسێ جۆری بەنزین دەکرێت.لە بەرامبەردا، نرخی غازی بازرگانی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ١٤٠ دینار بەرزبووەتەوە و لە ٦١٠ بۆ ٧٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک گەیشتووە.
بەنزینی بازرگانی ڕووی لە دابەزینە و ئەم هەفتەیە گۆڕانکاری نوێ بەسەر نرخەکان دێت
جام کوردی - بەنزینی بازرگانی ڕووی لە دابەزین کردووە، بە تایبەت بەنزینی نۆرماڵ، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو گۆڕانکاری نوێ لە نرخەکەیدا بکرێت، دوو هۆکار هەن؛ یەکەمیان، بەردەوامی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوە، دووەمیش، بەرهەمهێنانی زیاتری بەنزین و هاوردەکردنی.
October 02, 2026