پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی پردی خەلیفاوە و ئاوەڕۆکەکەی سلێمانی بە تێچووی ١ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دینار دەستی پێکردووە، بەڵام بارانە بەخوڕەکەی ئەم دواییانە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو زیانی بە بەشێک لە کارەکان گەیاندووە و هەندێک کاری پڕۆژەکە دەبێت لە سەرەتاوە دووبارە بکرێنەوە.ئەندازیاری شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاندووە لە ماوەی ٩ ڕۆژدا بەشێکی زۆری کارەکان تەواو کرابوو و پلان بوو پڕۆژەکە لە ماوەی یەک مانگدا کۆتایی پێ بێت، بەڵام لافاوەکە کاریگەری لەسەر پڕۆسەکە داناوە.نۆژەنکردنەوەی پردەکە بۆ ئاسانکردنی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی مەترسیی کەوتنە ناو چەم بۆ هاووڵاتیان و منداڵان ئەنجام دەدرێت، هەروەها ئامانجی کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی ئاوەڕۆکەی کراوەی ناو گەڕەکەی خەلیفاوەی هەیە.
بارانە بەخوڕەکەی سلێمانی زیان بە پڕۆژەی پردی خەلیفاوە دەگەیەنێت
جام کوردی - بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی بەخوڕ لە شاری سلێمانی، زیانێکی زۆر بە پڕۆژەی دروستکردنی پرد و ئاوەڕۆی خەلیفاوە گەیشت و بەهۆیەوە بەشێک لە کارەکانی پڕۆژەکە بە تەواوی ڕووخاوە.
October 02, 2026