خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە دژی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی سووریا بەردەوامن؛ بڕیارەکە وانەوتنەوەی زمانی کوردی لە ناوچە کوردنشینەکاندا بە سێ وانەی هەفتانە سنووردار دەکات. هەروەها خێزانە کوردەکان لە زۆربەی گوندەکانی پارێزگای حەما داوای کردنەوەی قوتابخانە بە زمانی کوردییان کردووە.لە لایەکی دیکەوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، ژمارەی قوتابیانی تۆمارکراو لە حەسەکە ٨١ هەزار و ٣٣٣، کۆبانی ٥٣ هەزار و ١٠٨، عەفرین ٤٧ هەزار و ٤٤ و دیمەشق و حەما ٣ هەزار و ٧٢٨ قوتابییە؛ بە کۆی گشتی ١٨٥ هەزار و ٢١٣ قوتابی.سەرچاوەکە دەڵێت ئەم ژمارانە هێشتا سەرەتایین و بەهۆی بەردەوامبوونی پرۆسەی تۆمارکردن لە هەندێک قوتابخانە، دەکرێت ژمارەی قوتابیان زیاتر بێت.