هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کۆتاییهێنانی ئەرکی سەربازیی خۆی لە عێراق بە سەرکەوتن ناودەبات و دەڵێت لەمەودوا هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرپرسیارێتیی سەرەکیی پاراستنی ئاسایش لە ئەستۆ دەگرن.لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانان لە ڕۆما، بڕیاری تەرخانکردنی زیاتر لە ٧٥ ملیۆن دۆلار بۆ بەهێزکردنی تواناکانی عێراق و سووریا لە شەڕی تیرۆر، پشتیوانی لە زیندانیانی داعش و هاوکاریی ئاوارەکان درا. هەروەها جەخت لە بەردەوامبوونی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش کرایەوە.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 75 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق و سووریا تەرخان دەکات
جام کوردی - هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عێراق بە سەرکەوتن ناودەبات و بڕیاری دا زیاتر لە 75 ملیۆن دۆلار بۆ شەڕی تیرۆر و هاوکاریکردنی ئاوارەکان لە عێراق و سووریا تەرخان بکات.
October 03, 2026