نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە هەفتەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام ئەم هەفتەیە لە هەولێر و دهۆک نرخەکان نزیک لە ئاستی پێشوو ماونەتەوە و لە سلێمانی و هەڵەبجە هەر لیترێک ٥٠ دینار دابەزیوە.لە بۆرسەی سووتەمەنیی هەولێر، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵی باش لە نێوان ١٢٧٠ تا ١٣٦٠ دینارە و بەراورد بە پێنجشەممەی ڕابردوو ١٠ دینار بەرزبووەتەوە. لە دهۆک ١٢٥٠ تا ١٣٠٠ دینارە، لە سلێمانی بە گشتی ١١٥٠ دینارە و لە هەندێک شوێن لە ٩٠٠ دینارەوە دەست پێدەکات.بەرپرسان هۆکاری دابەزینی نرخەکە بەردەوامبوونی دابەشکردنی بەنزینی حکومی بە نرخی ٧٥٠ دینار دەزانن. ڕۆژانە نزیکەی ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار لیتر بەنزین لە ٩٠ تا ٩٣ بەنزینخانەی هەرێم دابەش دەکرێت و ئەمەش داواکاری لەسەر بەنزینی بازرگانی کەم کردووەتەوە.بەپێی پێشبینییەکان، ئەگەر دۆخی ئێستا بەردەوام بێت، نرخی بەنزین بە هێواشی دابەزێت و لە ماوەی یەک مانگی داهاتوودا نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ دەتوانێت لە ١٠٠٠ دینار نزیک ببێتەوە.
لە سلێمانی و هەڵەبجە نرخی بەنزین دادەبەزێت و لە هەولێر و دهۆکیش جێگیرە
جام کوردی - سەرەڕای پێشبینییەکان بۆ دابەزینی زیاتری نرخی بەنزین، لە هەولێر و دهۆک نرخەکان جێگیرن و کەمێک بەرزبوونەتەوە، بەڵام لە سلێمانی و هەڵەبجە نرخەکان ڕوویان لە دابەزین کردووە و پێشبینیش دەکرێت لە داهاتوودا نرخەکەی بگاتە نزیکەی 1000 دینار.
October 03, 2026