تەقی بە ئاژانسی «مەعلومە»ی وت: «بەڕێوەبردنی دۆسیەی وەزارەتەکان لەلایەن سەرپەرشتیارەوە بە بێ دانانی وەزیری هەمیشەیی، کاریگەرییەکی زۆر نەرێنی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان دادەنێت و ڕاستەوخۆ پڕۆژە خزمەتگوزاری و ستراتیژییەکان لە پارێزگا جیاوازەکاندا ڕادەگرێت.»

ناوبراو زیادی کرد: «پەرلەمان ئێستا بەهۆی ناتەواوبوونی کابینەی حکوومەت، ڕووبەڕووی بەربەستێکی گەورە بووەتەوە لە چالاککردنی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی خۆیدا.» وی جەختی لە «پێویستی بەپەلەی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بۆ کۆتاییهێنان بە کەمتەرخەمییە ئیداری و داراییەکان لە دامەزراوە دەوڵەتییەکان» کردەوە.

جێگای ئاماژەیە، چەند لایەنێکی سیاسی هێشتا لەسەر کاندیدەکانیان بۆ ئەو وەزارەتانەی بەتاڵن نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن و لیستەکانی خۆیان بۆ دیاریکردن ڕادەستی سەرۆک وەزیران نەکردووە.