دەرکردنی ئیسرائیل: ناوبراو ئیسرائیلی بە سەرچاوەی سەرەکیی ناسەقامگیری لە ڕۆژئاوای ئاسیا وەسف کرد و جەختی کردەوە کە بەهۆی بەردەوامبوونی دەستدرێژییەکان و بێسزایی ئەم رژێمە، کاتی ئەوە گەیشتووە لە سازوکاری سیکا دەرکرێت.

مافی بەرگریی ڕەوا: غەریب ئابادی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران بە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی وڵات و یاسا نێودەوڵەتییەکان زانی و ڕایگەیاند کە تاران لە چوارچێوەی مادەی 51ی یاسای نەتەوە یەکگرتووەکاندا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات؛ هەروەها جەختیشی کردەوە کە ئێران هەڵگیرسێنەری جەنگ نییە، بەڵام وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەداتەوە.

دۆخی گەرووی هورمز: سەبارەت بە گەرووی هورمز، ئاماژەی بەوە کرد کە ئاسایشی ناوچەکە ئەرکی وڵاتانی کەناراوەکانە و بوونی هێزی سەربازیی بیانی مایەی ئارامی نییە؛ چارەسەری قەیرانەکەش لە کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکان، هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و ڕێزگرتن لە سەروەریی خاکی ئێراندا دەبینێت.