بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەزا قوبادیمێهر، بە ئاماژەدان بە پلانی پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و بازرگانی ناوچەی ئازادی قەسرشیرین، ڕایگەیاند: بە پەسەندکردنی پلانی گشتگیری ناوچەکە، شاری ئۆتۆمۆبیل و کۆمەڵگەی پێشانگای ئۆتۆمۆبیل (شۆڕوم) دەخرێتە بازاڕەوە بۆ ئەوەی خەڵکی پارێزگای کرماشان بتوانن سەردان و هەڵبژاردنی ئۆتۆمبێلە دڵخوازەکانی خۆیان ئەنجام بدەن و سوود لە خزمەتگوزەرییەکان وەربگرن لەوانەش خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن.

ناوبراو بە داننان بە توانا ئابوورییەکانی ئەم پلانە، زیادی کرد: دەستپێکردنی شاری ئۆتۆمۆبیل دەتوانێت بنەمایەک بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەران و کڕیاران و گەشتیاران دابین بکات و لەگەڵ گەشەی بازرگانییە پەیوەندیدارەکان، بەشدار دەبێت لە گەشەپێدانی ئابووری قەسرشیرین و ڕەخساندنی هەلی کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ گەنجانی ناوچەکە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته، به دیهێنانی ئەم پلانه دەتوانێت بناغه بۆ پەرەپێدانی چالاکییه بازرگانییەکان و فراوانکردنی وەبەرهێنان له ناوچەی ئازادی قەسر شیرین دابین بکات. بەڵام جێبەجێکردنی بەندە بە پەسەندکردنی پلانی گشتگیر و پێشخستنی بەرنامە پێشبینیکراوەکانەوە.

هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو

قوبادیمێهر هەروەها بەدواداچوونی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهێنراو بۆ ناوچەی ئازادی قەسر شیرین ڕاگەیاند و وتی: پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو بە مۆدێلی ساڵی 2022 و دواتریش بچنە ناو سووڕی هاوردەکردنی ئەم ناوچەیە.

بە وتەی ناوبراو، تا ئێستا زیاتر لە 600 ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتر چوونەتە ناوچەی ئازادی قەسر شیرین و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ ئەم ژمارەیە بگاتە 1 هەزار و 500 ئۆتۆمبێل.

بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی قەسر شیرین بە ئاماژە بە پێشوازیی خەڵک بۆ پلانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ڕایگەیاند: بەم نزیکانە ڕێکخراوەکە زانیاری لەسەر وردەکاری و مەرج و شێوازی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو بڵاو دەکاتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەدواداچوونەکانی پارێزگاری کرماشان، هیواداری دەربڕی کە بە هاوکاریی کۆمپانیا هەڵبژێردراوەکانی هاوردەکردن، زەمینەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو بۆ ناو زۆنەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئامادە بکرێت.