عەلی فەزلی ڕۆڵی سەرەکی بینی لە سەرکەوتنی ئەستەنبوڵ باشاکشەهیر لە هەفتەی یەکەمی خولی تۆپی باڵەی تورکیادا.
سەرەڕای دۆڕاندنی کۆمەڵەی سێیەم، بەڵام لە کۆتاییدا باساکشەهیر لە یارییەکەی بەرامبەر سەنگورلو بێلدییەسپۆردا بە سێ گوڵ بەرامبەر بە گوڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا. نوێنەری ئەستەنبوڵ کۆمەڵەی یەکەم و دووەم و چوارەمی بە ئەنجامی 25-21 و 25-14 و 25-22 بردەوە و تەنها کۆمەڵەی سێیەمی بە ئەنجامی 25-23 بە ڕکابەرەکەی دۆڕاند.
یاریزانی ئێرانی هەڵبژاردەی باشاکشەهیر بە ئاستە درەوشاوەکەی نازناوی باشترین یاریزانی یارییەکەی بەدەستهێنا و لە یەکەم سەرکەوتنی تیپەکەیدا لە وەرزی نوێدا ڕۆڵی سەرەکی بینی.
فەزلی لەم یارییەدا 21 خاڵی لە هێرشبردن و چوار خاڵی لە پاسدانا تۆمارکرد، بەمەش سەرەتایەکی ئومێدبەخشی بۆ وەرزی نوێی تۆپی باڵەی تورکیا بە کۆی گشتی 25 خاڵ، بەدەستهێنا.