جام کوردی - میدیای فەرمیی ئێران بڵاوی کردەوە کە پرۆسەی دەنگدان بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان لە پەرلەمانی ئێران کۆتایی هات و کاندیدی دیاریکراوی حکومەت سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

لە دانیشتنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیدا، پەرلەمانتاران بە زۆرینەی دەنگ ڕەزامەندییان لەسەر بەخشینی متمانە بە «مێهرداد ئەخلاقی» وەک وەزیری بەرگری دەربڕی. بەم بڕیارەش ئەخلاقی وەک وەزیری بەرگریی نوێی ئێران دەستنیشان کرا بۆ بەڕێوەبردنی جومگە سەربازی و پیشەسازییە بەرگرییەکانی ئەو وڵاتە.