جام کوردی - «ئەحمەد دەغێر»، پەرلەمانتاری عێراق، ڕۆژی یەکشەممە جەختی لەوە کردەوە کە ئەزموونی مەیدانیی گرووپەکانی مقاوەمەت وەک سوپاپێکی دڵنیایی بۆ ئاسایشی نیشتمانی وایە، و داوای کرد هاوکات لەگەڵ پەرەپێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و بەهێزکردنی تواناکانی ئابووری، کەڵک لە شارەزایی مەیدانی و هەواڵگریی کۆبووەوەی گرووپەکانی مقاوەمەتی ئیسلامی وەرگیرێت بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی سەروەریی وڵات و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە دەرەکییەکان.

دەغێر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی «المعلومه» ڕایگەیاند: «گرووپەکانی مقاوەمەت لە ڕیزبەندی پێشەوەی هێزە نیشتمانییەکان بوون کە چەکیان هەڵگرت و لە تاریکترین بارودۆخدا پەلامارەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان تێکشکاند و شەهیدێکی زۆریان لە پێناوی بەرگریکردن لە خاک و پیرۆزییەکاندا پێشکەش کرد.» ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد که «ڕەتکردنەوەی ئەم قوربانیدانانە یان هەوڵدان بۆ پەراوێزخستنیان، هێرشکردنە سەر بنەما نیشتمانییەکان.»

ناوبراو ڕاشیگەیاند: «حکوومەت ناچارە سوود لە شارەزایی ئەم هێزانە وەربگرێت و تواناکانی هەواڵگری و جەنگییان بۆ پشتگیریکردن لە هێزە چەکدارەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەگەرییەکاندا بەکاربهێنێت.»

دەغێر سەبارەت بە پرسی سەروەریی ئاسمانی جەختی لەوە کردەوە که «کۆنتڕۆڵکردنی ئاسمانی عێراق لەپێشینەیەکی ئاساییشی یەکجار گرنگە» و ئاماژەی بە پێویستیی واژۆکردنی گربەست بۆ سیستمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی و ڕاداری چاودێریی مۆدێرن کرد، بەبێ ڕەچاوکردنی مەرج و سنوردارکردنە دەرەکییەکان، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای هێزە چەکدارەکان لە پاراستنی ئاسمانی و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی لە هەر دەستدرێژییەک دژی وڵات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد که «جێگیرکردنی سەروەریی نیشتمانی هەروەها پەیوەندی بە سەربەخۆیی ئابوورییەوە هەیە» و ڕوونی کردەوە که «فشارە داراییەکان و کاریگەرییە دەرەکییەکان لەسەر دراو و ئابووری دەبنە هۆی سنووردارکردنی سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی و ئاساییش.»

دەغێر داوای لە «حکوومەت کرد کە هاوبەشییە ئابوورییەکان فرەچەشن بکات، هانبەرهەمهێنانی ناوخۆ بدات و ئاستی بژێوی ژیان بەرز بکاتەوە» و جەختی لەوە کردەوە که «دروستکردنەی ئابوورییەکی بەهێز یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پاراستنی عێراق لە هەوڵەکانی هەژموونگەری و فشارە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.»