جام کوردی - پێنجشەممە شەو، ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٥، محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی ئێران، بە پەیامێک بۆ بڕیاردەرانی ئەمریکا و هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە، سەبارەت بە لێکەوتە خراپ و تاریکەکانی شەڕ لەگەڵ ئێران هۆشداری دا.
قالیباف لە هەژماری کەسیی خۆی لە تۆڕی «ئێکس»دا، بە بڵاوکردنەوەی میمێک کە لەگەڵ کەلتووری ئەمریکی گونجاوە، ئاماژەی بە دەرئەنجامە جۆراوجۆرەکانی شەڕ لەگەڵ ئێران کرد و نووسی:
«ئەگەر پێتان وایە شەڕ لەگەڵ ئێران بۆتان سوودی دەبێت، لە هەڵەدان؛ چونکە ئەم هەڵبژاردنە لانیکەم ١٠ لێکەوتەی تاڵی بۆتان دەبێت. لە داڕمانی بازاڕی پشکەکانەوە تا کەوتنی جەنگکەرەکان، و لە زیادبوونی قەرزەکانەوە تا بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و ژمارەی سەربازە کوژراوەکانتان.»
سەرۆکی مەجلیسی ئێران هەروەها جەختی کردەوە کە هەموو ئەم لێکەوتانە بۆ کۆمەڵگای ئەمریکی تاریک دەبن و وتی: «ناچار نین ئەم ڕێگایە بگرن، بەڵام ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە بکەن، دەبێت هەموو لێکەوتەکانی بەرگە بگرن.»
قالیباف لە کۆتاییدا زیادیکرد: «ئەم ماتریکسە دەستکردە تێکبدەن و لەم یارییە تاڵ و بێئەنجامە دەربچن.»