جام کوردی - مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە دیدار لەگەڵ خالد بن سەلمان، وەزیری بەرگریی عەرەبستانی سعوودی، عاسم منیر، فەرماندەی سوپای پاکستان و ئیبراهیم کالین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، جەختی لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی یەکڕیزیی جیهانی ئیسلام، پەرەپێدانی هاوکارییە ناوچەیییەکان و گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەش لە بەرامبەر مەترسییە ئەمنییەکاندا کردەوە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە خاڵە هاوبەشە دینی و فەرهەنگییەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی وڵاتانی ئیسلامی، ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئیرادەیەکی جدییەوە پشتگیری لە هەر ڕێککەوتنێک دەکات کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی انسجام، زیادبوونی ئاسایش و گەشەپێدانی ناوچەکە.
بەڕێوەبردنی ناکۆکییەکان بەجێی قووڵکردنەوەیان
سەرۆککۆماری ئێران جەختی لەسەر بنەمای برایەتی و یەکڕیزی لە نێوان موسڵماناندا کردەوە و داوای کرد کە وڵاتانی ناوچەکە لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی گەلانی ناوچە کرەنە ئامانج، هەڵوێستێکی هەماهەنگ بگرنەبەر. بە گوتەی وی، تەرکیزکردنەسەر خاڵە هاوبەشەکان و بەڕێوەبردنی جیاوازییەکان دەتوانێت زەمینە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوچەیییەکان خۆش بکات. پزشکیان هەروەها بە ئاماژەدان بە هەڵسوکەوتەکانی رژێمی زایۆنی لە غەززە، لبنان و ئێران، پەرەپێدانی هاوکارییە ئیسلامییەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی بە پێویست زانی.
گۆڕینی ڕێککەوتنەکان بۆ ئەنجامی بەرجەستە
پزیشکیان لە درێژەدا جەختی لەوە کردەوە کە هاوکارییە ناوچەیییەکان دەبێت تەنها لە بەڵگەنامە نووسراوەکاندا نەمنەوە؛ پەرەپێدانی هێڵەکانی هاتووچۆ، ئاسانکاری لە بازرگانی و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان زانکۆکان، ناوەندە زانستییەکان و بازرگانانی وڵاتانی ئیسلامی، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی متمانە و پەرەپێدانی پەیوەندییە فرەلایەنەکان.
پرسی ئەتۆمی و بەرەنگاربوونەوەی فشارە دەرەکییەکان
سەرۆککۆماری ئێران لە بەشێکی تری قسەکانیدا ڕایگەیاند کە ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمیدا نییە و وەک ئەندامی پەیمانی NPT، داوای درێژەدان بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی لە چوارچێوەی ماف و پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکان دەکات. ناوبراو هێرشکردنەسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لە کاتێکدا کە بانگەشەی ئامادەیی بۆ گفتوگۆ دەکرێت، بە هەڵسوکەوتێکی دژبەیەک زانی کە متمانە لاواز دەکات.
پزیشکیان لە کۆتاییدا بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتە دەوەردەرانەکانی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی، جەختی لەسەر هاوکاریی متقابل کردەوە و هیواخوازی خۆی دەربڕی کە بەهێزکردنی هاوسۆزی، زەمینە بۆ کۆتاییهاتن بە توندوتیژی و سەقامگیریی ئاشتی و دادپەروەری لە ناوچەکەدا دابین ببێت.