بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «العهد»، شێخ «نعیم قاسم»، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، لە لێدوانێکدا بە ئاماژەدان بە سیاسەتی پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی لوبنان، پێزانیینی قووڵی خۆی بۆ هەڵوێستەکانی تاران دەربڕی.

ناوبراو بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە وەستاندنی دەستدرێژییە سەربازییەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و پێویستیی کشانەوەی داگیرکەران لە خاکی ئەم وڵاتە، وەک ئەولەویەتێکی سەرەکی لە کارنامەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا جێی گرتووە. ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا ئەم هەڵوێستەی تاران بە نیشانەی «فیداکاری و پشتیوانییەکی گەورە» وەسف کرد کە جێگەی پێزانیینی قووڵی مقاوەمە و گەلی لوبنانە.

شێخ نەعیم قاسم جەختی لەوە کردەوە کە مقاوەمە لە ناوچەکەدا بەهۆی داگیرکارییەکانی ئیسرائیلەوە کە لەلایەن ستەمکارانی جیهان و لە سەرووی هەمویانەوە ئەمەریکاوە پشتیوانی دەکرێت، هاتە ئارایەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە حزبوڵڵا لە کاتی دامەزراندنییەوە لە ساڵی ۱۹۸۲وە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری، ئازادکردنی خاک و خەڵکەکەی تێکۆشاوە و سەرجەم ئەو جەنگانەی کە دوژمنی زایۆنی هەڵیگیرساندوون، جەنگی فراوانخوازانە بوون بە ئامانجی جێبەجێکردنی نەخشەی «ئیسرائیلی گەورە».

لە کۆتاییدا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا جەختی لەوە کردەوە کە مقاوەمە تەنها ڕێگەی ڕاستەقینەیە بۆ ئازادکردنی تەواوی خاکەکەمان، و سەرەڕای قورسیی باجەکەی، سازشکردن تەنها دەبێتە هۆی لەناوچوونی تەواوی دەستکەوتەکان.