ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پەکین و مۆسکۆ هیچ هاندەرێکیان نییە بۆ یارمەتیدانی تاران و لە ئەگەری ڕوودانی هەنگاوێکی وەهادا، واشنتۆن زۆر خێرا پێی دەزانی چونکە ئەو دوو وڵاتە زیانی گەورەیان پێ دەگات.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە لە دانیشتنەکانیدا لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین، ناوبراو بەڵێنی پێداوە کە هیچ چەکێک بە ئێران نادات، هەروەها ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیاش، بە هەمان شێوە پێی ڕاگەیاندووە کە چەک بە کۆماری ئیسلامیی ئێران نافرۆشێت.
ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرەڕای گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە بە پشتبەستن بە توانای ناوخۆیی گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی چەکی بەرگری و ڕووبەڕووبوونەوەی گوشارەکانی واشنتۆندا، و ئەم لێدوانانە بە هەوڵێک بۆ چەواشەکاری و شاردنەوەی ناکامییە ئیقلیمییەکانی ئەمریکا دەزانێت.