لە پەیامێکدا لە کەناڵی ئێکس، کازم غەری ئابادی بریکاری یاسایی و کاروباری نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، نووسیویەتی؛
ترەمپ ڕایگەیاند کە دوای شکستی ئێران، بەم زووانە گەرووی هورمز وەک خاکی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت!
گەرووی هورمز نە بە تویت و نە فڕۆکە هەڵگرەکان و نە بە دەرکردنی فەرمان و نە بە وتاری هەڵبژاردن دەستی بەسەردا ناگیردرێت،ئێران نە لە هەڕەشە دەترسێت و نە بە نیشاندانی هێز دەترسێت.
یەکجارەکی و بۆ هەمیشە واقیعەکە قبوڵ بکە: تا ئێستا تووشی شکستی ستراتیژی و قورس بوویت؛ گەرووی هورمز ئێرانی بووە و هەیە و دەبێت؛ ئەم گەروە تەنها لەژێر فەرماندەیی ئێراندا دادەخرێت و دەکرێتەوە و تا واقیعی شکست قبوڵ نەکەن و لە خەیاڵکردن ڕانەگرن، ئێران بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی ئابڵوقە.