بە گوێرەی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە پێی ئاگاداری ڕێکخراوی پاراستنی ڕووەک لە وڵاتدا، هەناردەکردنی بەرهەمی باخچەیی کە بریتین لە فستق، کیوی، زەعفەران، تەماتەی گەرمخانە و قارچکی دوگمەیی، هەروەها بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی دیکە لەوانەش پەتاتە و سیر، پابەندی ئەم ڕێسایانەن.
بەم پێیە پێویستە هەناردەکاران و چالاکانی ئابووری بڕوانامەی ناسنامەیی بەرهەم وەربگرن و پابەندبن بە ڕێساکانی پەیوەست بە سیستەمی بەدواداچوون و شوێنپێهەڵگرتنی وەزارەتی جیهادی کشتوکاڵی بۆ هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانەی کە پێشتر ئاماژەیان پێکراوە.
لەمبارەیەوە داوا لە هەناردەکاران و چالاکوانانی کشتوکاڵی کراوە پێش هەناردەکردن، پێداچوونەوە بە پابەندبوونەکان و مەرجە ڕاگەیەندراوەکان کەنەوە بۆ ئەوەی پڕۆسەی هەناردەکردنی ئەو بەرهەمەانەی کە ئەم ڕێسا دەیانگرێتەوە، بەپێی ڕێسا دامەزراوەکان ئەنجام بدرێت.