بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆبوونەوەکە لە ڕۆژی دووهەمی پێشانگاکە و لە کۆشکی یکێتی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی قوماش و جلوبەرگی ئێران بەڕێوەچوو و 13بازرگان و چالاکی بازاڕی جلوبەرگی عێراق بەتایبەت بەغدا و کەربەلا تێدا ئامادەبوون. 

شاندێ عێراقی بە ئامانجی دیاریکردنی توانای بەرهەمهێانی ئێران و دانووستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاری عێراق، گەشتیان بۆ ئێران کردووە.

ئەم کۆبوونەوە بازرگانیانە لە چوارچێوەی بەرنامەکانی پەرەپێدانی هەناردەکردنی ژووری تاران و بە ئامانجی دروستکردنی پەیوەندییەکی بەردەوام لە نێوان کڕیارانی عێراقی و بەرهەمهێنەرانی ئێرانی بەڕێوەچوو.