بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیامەک ئەلیاسپوور، بەڕێوەبەری گشتیی ماسی پارێزگای کرماشان، بە ئاماژەدان بە دەستپێکردنی دروێنەی ماسی ئاوی گەرم، ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو 5 هەزار و 766 تۆن لەو ماسیانە لە پارێزگادا بەرهەم هێنراون و خەمڵاندنەکان ئاماژە بە زیادبوونی بەرهەمهێنان دەکەن بۆ نزیکەی 6 هەزار تۆن لە ئەمساڵدا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: زۆرینەی ئەم بەرهەمە لە کۆمەڵگەی بەخێوکردنی ماسی شەهیدانی قەسر شیرین ئەنجام دەدرێت، هەروەها 72 کێڵگەی ماسی ئاوی گەرم لەم شارەدا چالاکن.

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتی ماسی کرماشان، نزیکەی نیوەی بەرهەمی ماسی ئاوی گەرمی پارێزگاکە بۆ بازاڕی ناوخۆ و بەتایبەتی کرماشان دابین دەکرێت و ئەوەی دیکەشی هەناردەی عێراق دەکرێت؛ بازاڕێک کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە فرۆشتنی ئەو بەرهەمانەدا بەهۆی وەرگرتنی ئەو ماسییانەی کە پارێزگاکە بەرهەمی دەهێنێت.

ئەلیاسپوور ڕوونیشی کردەوە: کرماشان بە هۆی توانای بەخێوکردنی ماسی لە ناوچە گەرمەکاندا لە پلەی یەکەمدایە لە بەرهەمهێنانی ماسی ئاوی گەرم لە نێوان پارێزگا ناکەنار ئاوییەکانی وڵاتدا و دروێنەکردنی ئەو ماسیانە تا کۆتایی مانگی نۆڤەمبەر بەردەوام دەبێت.