جام کوردی - سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی ئێران ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ وەڵامێکی فەرمی بۆ نامەکەی «جەی دی ڤانس» نەداوەتەوە و هەواڵسازیی میدیاکانی ڕۆژئاوا لەو بارەیەوە دوورە لە ڕاستییەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆماری ئیسلامی، ئەم سەرچاوەیە جەختی کردەوە کە مەرجەفەرمی و حەوت خاڵییەکانی ئێران بە لایەنی ئەمریکی ڕاگەیەندراون و لە ئێستادا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکادایە.

سەرچاوەکە هەروەها سەبارەت بە پرسی تەنگاوی هورمز ڕایگەیاند کە کردنەوەی ڕێگاکە تەنها بە هەواڵسازی و گوشار بەدی نایێت، بەڵکو پەیوەستە بە جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی لایەنی بەرامبەرەوە.