جام کوردی - ئیبراهیم سکینی، ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بوونی پیلان و نەخشەی ئەمریکای بۆ ڕێگریکردن لە بازرگانی و هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵی و خۆراکییەکان لە ئێرانەوە پشتڕاست کردەوە.

سکینی بە ئاژانسی «المعلومە»ی ڕاگەیاند: «هەوڵەکان بۆ داخستنی هەندێک لە دەروازە سنورییەکان لەگەڵ ئێران، دەبێتە هۆی تێکچوونی ڕێڕەوی کاڵا، شتومەک و خۆراک، و ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە لە بازاڕە خۆجێییەکاندا.»

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: «ئەمریکا بەدوای پچڕانی پەیوەندییە بازرگانییەکان و دڵنیابوونەوە لەوەیە کە هیچ خۆراکێکی هاوردەکراو لە ئێرانەوە نەگاتە عێراق، لە کاتێکدا عێراق زۆرینەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بە نرخی زۆر گونجاو لە ئێرانەوە هاوردە دەکات.»

ئەو ڕوونی کردەوە: «کەسانی ژێر کاریگەری هەن کە هەوڵ دەگرن پشتگیری لە بەرنامەکانی ئەمریکا بکەن و ئێران بەوە تۆمەتبار بکەن کە گوایە ڕێگری لە کشتوکاڵی عێراق دەکات بۆ ئەوەی بەرهەمەکانی خۆی هوردە بکات، لە کاتێکدا ڕاستییەکە ئەوەیە هیچ کەسێک ڕێگری لە کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی خۆجێیی عێراقییەکان ناکات. لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستیی زیاتر بەو بەرهەمانە بەهۆی نزیکیی سنور و ارزانیی نرخەکانیانەوە، وای کردووە کە هاوردەکردن لە دەرەوە و بەتایبەت لە ئێرانەوە ئەنجام بدرێت، و ئەمەش ئەو شتەیە کە لایەنی ئەمریکی نیگەران دەکات و پێی ڕازی نییە.»