بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ شەممە 3 تیرۆریست هێرشیان کردە سەر بینای دەزگای دادی ئێران لە شاری زاهیدان (ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلوچستان) و بەو هۆیەوە 5 کەس شەهید و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە کە لەو هێرشەدا بە هۆی هەڵدانی نارنجۆکەوە چەندین کەس بریندار بوون.

هێرشەکە سەرەتا بۆ سەر بینای دەزگای دادی زاهیدان بووە و پاشان تیرۆریستان تەقەیان لە خەڵکی ئاسایی کردووە. هەر سێ تیرۆریستەکە کوژران./.