بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوجەتوڵڵا چاوشی، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ناوچەی ئازادی قەسر شیرین، وێڕای ڕوونکردنەوەی کارکردی بازرگانیی گومرگی پەرویزخان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم، تۆمارکردنی ئاماری بەرچاوی سەبارەت بە هەناردەکردن و ترانزێتی کاڵای لە ڕێگەی ئەم سنوورەوە ڕاگەیاند.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: لەم ماوەیەدا 1 ملیۆن و 109 هەزار تەن کەلوپەل بە بەهای 417 ملیۆن و 394 هەزار دۆلار لە ڕێگەی گومرگی پەروێزخانەوە هەناردەی عێراق کراوە.
بە گوتەی چاوشی، شمش و لاپەڕەی پۆڵا، سەوزە و میوە، تەختە، کاشی و کەرەستەی بیناسازی و جۆرە جیاوازەکانی میوەی وشککراوە لە گرنگترینی ئەو کەلوپەلانە بوون کە لە ئێرانەوە لە ڕێگەی ئەم سنوورەوە هەناردەی عێراق کراون.
ناوبراو تێکڕای هاتوچۆی ڕۆژانەی کەرەستەی گواستنەوەی هەناردەکردنی، 501 بارهەڵگر ڕاگەیاند.
ترانزێتی زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلار کاڵا
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ناوچەی ئازادی قەسر شیرین هەروەها ترانزێتی 602 ملیۆن دۆلار و 292 هەزار کاڵای لە سەرچاوەی گومرگی پەروێزخانەوە لە حەوت مانگی سەرەتای ساڵدا ڕاگەیاند و وتی: کێشی ئەو بارانە گەیشتووەتە 1 ملیۆن و 434 هەزار تۆن.
گازۆیل، مازۆت، قیر، بەنزین، پاشماوەی کارتۆن و خواردنەوە گازییەکان لە کاڵا سەرەکییەکان بوون کە لە ڕێگەی ئەم گومرکەوە تێپەڕین.
ناوبراو هەروەها بەهای ئەو کاڵایانەی کە لە سنووری گومرگی پەرویزخانەوە ترانڕێت کراون بە 265 ملیۆن دۆلار و بە کێشی 69 هەزار تۆن ڕاگەیاند و زیادی کرد: تێکڕای هاتوچووی ڕۆژانەی ئەو بارهەڵگرانەی کە کاڵای ترانزێتیان هەڵگرتووە لەم ماوەیەدا 331 یەکە بووە.
تۆمارکردنی 219 ملیۆن دۆلار هەناردەکردنی کاتی
چاوشی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە ڕێکارە بازرگانییەکانی دیکەی ئەم گومرگە کرد و ڕایگەیاند: لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵدا بە بەهای 219 ملیۆن دۆلار کاڵا بە کێشی 59 هەزار و 208 تۆن لە سنووری پەروێزخانەوە بە شێوەیەکی کاتی هەناردە کراوە.
ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر، تراکتۆر بارهەڵگر، بتڵی سۆدەی بەتاڵ و بەرهەمە پلاستیکیەکان لە بابەتی سەرەکی هەناردەکردنی کاتی بوون.
ناوبراو هەروەها بەهای هاوردەکردنی یەکلاکەرەوەی لە بازاڕە سنوورییەکاندا بە بڕی 7 ملیۆن و 61 هەزار دۆلار ڕاگەیاند و وتی: ساردکەرەوە و قوماش و سەلاجە و قاپشۆڕ لە گرنگترین کاڵا هاوردەکراوەکانی ئەم کەرتە بوون.
بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ناوچەی ئازادی قەسر شیرین، بەهای کاڵای هاوردەی کاتی لەم ماوەیەدا گەیشتووەتە 131 ملیۆن دۆلار کە کێشی 24 هەزار تۆن بووە.
گومرگی پەروێزخان وەک یەکێک لە گرنگترین دەروازە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە پەرەپێدانی هەناردەکردن، ترانزێتی کاڵا، ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی سنووری و خۆشگوزەرانی ئابووریی ناوچەکانی ڕۆژئاوای وڵات.