میدیای ئینگلیزیی زمانییەکان وتەکانی ڕێبەری باڵای ئێرانیان خستە سەرووی هەواڵەکانیانەوە و جەختیان لەسەر نەبوونی سنووری جوگرافی بۆ وەڵامی ئێران بۆ سەر هەرچەشنە دەستدرێژییەکی ئەگەریی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە وتارەکانیدا کردەوە.
ڕۆژنامەی ئینگلیزیی فایننشال تایمز، سەردێری «ئێران هۆشداری دا کە لە کاتی هێرشدا، بێ سنووردارکردنی جوگرافی وەڵام دەداتەوە» بۆ وتارەکانی ڕێبەری باڵا هەڵبژارد.
فایننشال تایمز نووسی: لە کاتێکدا نێوەندگیرە قەتەرییەکان بۆ ڕێگری کردن لە دەستپێکردنی شەڕێکی تر دژی ئێران هەوڵ دەدەن، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایگەیاند کە وەڵامی ئێران بۆ هەرچەشنە دەستدرێژییەکی «خێرا، کاریگەر» و «بێ هیچ سنووردارکردنێکی جوگرافی» دەبێت.
ماڵپەڕی ئەمریکیی سیبیئێس نیوزیش نووسی: ڕێبەری ئێران هۆشداری بە ئەمریکا و ئیسرائیل دا سەبارەت بە هێرشی نوێ.
ئەم میدیا ڕۆژئاواییە ئەوەشی خستە ڕوو: ڕێبەری ئێران، ڕۆژی شەممە لە میانەی بەرزبوونەوەی گرژییەکان و هەڕەشە هاوبەشەکاندا، هۆشداری بە ئەمریکا و ئیسرائیل دا لەبارەی دەستپێکردنەوەی شەڕ. ئەو گوتی لە کاتی دەستپێکردنەوەی شەڕدا، هێرشەکانی ئێران هیچ سنووردارکردنێکی جوگرافییان نابێت.
ڕۆژنامەی هیندیی نەشناڵ هیرالدیش نووسی: ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرمانی وەڵامی «خێرا و کاریگەر»ی بۆ هەڕەشەکانی دوژمن دەرکرد.
ئەم میدیا ئینگلیزیی زمانە ئەوەشی بۆ زیاد کرد: ڕێبەری ئێران داوای لە فەرماندە سەربازییەکان کرد کە ئامادەیی هێزەکان بەهێزتر بکەن و لیستی ئامانجەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل نوێ بکەنەوە.
نەشناڵ هیرالد ئاماژەی بە وەڵامی ئێران بۆ دەستدرێژیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی سەپێندراوی پێشوودا کرد و نووسی: ئێران لە وەڵامی هێرشی پێشووی واشنگتن و تەلئابیڤدا، بە مووشک و درۆن هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و بنکە و دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سەرانسەری ناوچەکەدا. هەروەها تاران کۆنتڕۆڵی خۆی لەسەر گەرووی هورمز، کە یەکێکە لە ڕێڕەوە سەرەکییەکانی گواستنەوەی انرژی لە جیهاندا، توندتر کرد.
ڕۆژنامەی تورکیی یینی شەفەقیش سەردێڕی «ئایەتوڵڵا خامنەیی: لە کاتی هێرشدا، تاران کۆتایی پێکدادانەکان دیاری دەکات»ی بۆ وتارەکانی ڕێبەری باڵا هەڵبژارد.
وەشانی ئینگلیزیی ئەم ڕۆژنامە تورکییە ئەوەشی خستە ڕوو: ڕێبەری ئێران ڕاگەیاند کە تاران بە تەنیا چوارچێوە و مەرجەکانی کۆتاییهاتنی هەر پێکدادانێکی ئەگەری لە داهاتوودا دیاری دەکات. ئەو هۆشداری دا کە ئەگەر دوژمنان جارێکی تر هێرش دەست پێبکەنەوە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لەبارەی کات و مەرجەکانی کۆتاییهاتنی پێکدادانەکان بڕیار دەەن.