جام کوردی - سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و چین، بە جەختکردنەوە لەسەر تواناکانی ئابووری و پێگەی ستراتیژیی ئێران لە ڕێڕەوی دەیلوورە ترانزیتییەکاندا ڕایگەیاند: «پێکهێنانی سازوکاری ئاسایشی بە بەشداریی وڵاتانی ناوچەکە و بە بێ ئامادەبوونی دەسەڵاتە دەرەکییەکان، دەکرێت زەمینەساز بێت بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە تجارییەکان، بەهێزکردنی زنجیرەکانی دابینکردن و کەڵکۆمەرگرتن لە هەلە ئابوورییەکانی ناوچەکە. »
بەرپرسانی باڵای سێ وڵاتی پاکستان، عەرەبستانی
سەعوودی و تورکیا، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئابان (گەڵارێزان)، بە مەبەستی گفتوگۆ و راوێژکردن
لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، سەردانی تارانیان کرد. «عاسم مونیر» فەرماندەی سوپای
پاکستان، «خالد بن سەلمان» وەزیری بەرگریی عەرەبستانی سەعوودی، «ئیبراهیم کالین» سەرۆکی
دەزگای هەواڵگریی تورکیا و «موحسین ڕەزایی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی
ئێران، گفتوگۆی چواقۆڵیان بە تەوەری قەیرانەکانی ناوچەکە بە تایبەت لێکەوتەکانی شەڕی
سەپێنراوی ئەمریکا و رژێمی ئیسرائیل دژی ئێران و هەروەها قەیرانی یەمەن ئەنجام دا.
کۆبوونەوەیەک کە بەپێی بەیاننامەی کۆتاییەکەی، بەشداربووان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە
گفتوگۆکان بە مەبەستی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان چوار وڵاتی ناوچەیی لەوانەش لە
بواری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا درێژە پێ بدەن. هەروەها بەپێی ڕاگەیاندنی «سەید
عەباس عێراقچی» وەزیری کاروباری دەرەوە، لەسەر درێژەپێدانی لەلایەن وڵاتانی ئامادەبووەوە،
ڕێککەوتن کراوە.
شارەزایانی ئابووری باوەڕیان وابووە کە ئەم
هاوکارییانە کاتێک دەتوانن ببنە هۆی بابەتێکی بەردەوام کە لە ئاستی ڕاوێژکارییە سیاسییەکان
تێپەڕن و لە چوارچێوەی پرۆژە هاوبەشەکان، سەرمایەگوزارییە دوولایەنەکان و پەیوەندییە
درێژخایەنە ئابوورییەکاندا بێنە دی، و لەبەر ئەوەی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و بە
تایبەت کەنداودا، توانای بەفراوان لە بواری وزە، گواستنەوە، ژێرخان، خزمەتگوزارییە
تەکنیکی و ئەندازیارییەکان و بازرگانیدا هەیە، کەڵکوەرگرتن لێیان دەکرێت بەرژەوەندییەکی
هاوبەش بۆ وڵاتانی باکوور و باشووری ئەم پانتاییە جوگرافییە دروست بکات.
دەکرێت زەمینە بۆ هاوکاریی نزیکی وڵاتانی
ناوچەکە دابین بکرێت
مەجیدڕەزا حەریری، سەرۆکی ژووری بازرگانیی
هاوبەشی ئێران و چین، لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ بەشی ئابووریی ئیرنا لەم بارەیەوە ڕایگەیاند:
«ئامادەبوونی بەرپرسانی سێ وڵاتی کاریگەر لە ناوچەکە و لێدوانەکانی دوایی وەزیری دەرەوەی
عومان سەبارەت بە ڕێکخستنە پێشنیارکراوەکان بۆ نیزامی ناوچەیی لە کەنداودا دەبێت لە
یەک کاتدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت، چونگکە بەپێی ئەوە، ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو
لەگەڵ ئێران و عێراق، لەگەڵ نەبوونی ئەندامێتیی ئەم دوو وڵاتە لە ئەنجومەنەکەدا، دەتوانن
لە چوارچێوەیەکی ناوچەییدا بۆ ئاسایشی ناوچەکە هاوکاری بکەن».
ناوبراو زیادی کرد: «کۆمەڵەی ئەم گۆڕانکارییانە
و ئەو گفتوگۆیانەی کە لە درێژایی حەفتەی ڕابردوودا سەبارەت بە پێوەندییەکانی ناوچەیی
خرانە ڕوو، دەکرێت نیشانەیەک بێت بۆ پێکهێنانی بارودۆخێکی نوێ لە ناوچەکەدا؛ بارودۆخێک
کە لە کاتی نەهێشتنی قەیرانەکانی ئێستادا، امکانی پێناسەکردنی ئاسایشی ناوچەیی بە
بەشداریی وڵاتانی ناوچەکە و بە بێ ئامادەبوونی دەسەڵاتە دەرەکییەکان دابین دەکات. »
سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و چین
درێژەی پێ دا: «گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕە ناوچەییەکان کە لە درێژایی حەفتەی ڕابردوودا
شایەتیدەری بووین، دەکرێت مژدەبەخشی ئەو ڕۆژە بێت کە ئاسایشی ناوچەی کەنداو بە بێ
ئامادەبوونی هێزە دەرەکییەکان پێناسە بکرێت. ئەم بابەتە لە ڕوانگەی مێژووییەوە
گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە لە ڕابردوودا، ئەزموونی ئەوتۆمان لە پێکهێنانی پەیماننامە
ناوچەییەکان لەم سنوورە جوگرافییەدا نەبووە کە تێیاندا یەکێک لە هێزە گەورەکانی جیهان
ئامادە نەبێت. »
ناوبراو ڕاشیگەیاند: «ئەگەر سەیری ئەزموونی
پەیماننامە ناوچەییەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیا بکەین، دەبینین کە لە زۆرێک لەم ڕێکخستنانەدا،
هێزە گەورەکانی دەرەکی ڕۆڵیان هەبووە. پەیماننامەی سەنتۆ و پەیماننامە ناوچەییەکانی
تریش لە چوارچێوەی رکابەرییەکان و ڕەچاوکردنەکانی دەسەڵاتە گەورەکاندا پێکهاتبوون
و ئامادەبوون یان ڕۆڵگێڕانی دەسەڵاتەکان وەک ئەمریکا و شووڕای پێشوو، و پاشان ڕووسیا،
لە هاوکێشە ئەمنییەکانی ئەم ناوچەیەدا گرنگ بوون.»
ناوبراو بە دەربڕینی هیواداری بەرانبەر بە
داهاتووی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ڕایگەیاند: «هیوادارین بە سەرکەوتنی ئێران و تێپەڕبوون
لە قەیرانەکانی ئێستا، نیزامێکی نوێ لە ناوچەکەدا پێکهاتبێت کە هەموو وڵاتانی ناوچەکە
و ئەو لایەنانەی کە لەم جوگرافیایەدا بەرژەوەندییان هەیە، لەخۆ بگرێت و بەرژەوەندییە
هاوبەشەکانیان دابین بکات».
ئاسایش، پێشمەرجی گەشەی ئابووری و پەرەپێدانی
هاوکارییە ناوچەییەکان
سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و چین
لە وەڵامی ئەم بابەتەی کە ئایا دەکرێت لە ڕێگەی هاوکارییە ئابوورییەکانەوە دەست بە
ئاسایشی ناوچەیی بگات، گوتی: «بۆ گەیشتن بە ئاسایشی ناوچەیی، چارەسەری جۆراوجۆر
بوونی هەیە، بەڵام لە کۆتاییدا، چارەسەرکردنی کێشەی ئێستا بە دانوستان کۆتایی پێ دێت.
پاش نەهێشتنی قەیرانەکانی ئێستا، جێگیربوونی ئاسایش لە ناوچەکەدا دەکرێت زەمینەساز
بێت بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە ئابوورییەکان و زیادکردنی توانای گەشەی وڵاتانی ناوچەکە».
حەریری لەبارەیەوە زیاد کرد: «ئەگەر ئاسایشی
ناوچەکە لە ڕێگەی پەیماننامە و سازوکارگەلێکەوە پێناسە بکرێت کە خۆی وڵاتانی ناوچەکە
تێیدا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن و دەسەڵاتە دەرەکییەکان تێیدا ئامادە نین، دەکرێت بە پێکهێنانی
ناوچەیەکی ئارام هیوادار بووین؛ ناوچەیەک کە توانای گەشەی ئابووریی زۆر بەرزتە».
سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و چین
جەختی کردە سەر ئەوەی: «خەڵک لە ڕەوتی ئەم شەڕ و ئاڵۆزییانەدا، رەنج و ناڕەحەتی زۆریان
چەشتووە، بەڵام دەکرێت هیوادار بوون کە پاش تێپەڕبوون لەم قەیرانانە، زەمینە بۆ بەهێزکردنی
پێگەی ئێران لە ناوچەکەدا دابین بێت و وڵاتەکەمان بتوانێت بە پشتبەستن بە تواناکانی
خۆی، ڕۆڵی کاریگەرتر لە مناسباتی ئابووری و ناوچەییدا بگێڕێت».
کوریدورە ترانزیتییەکان؛ بازنەی گرێدانی
ئاسایشی ناوچەیی بە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانەوە
حەریری لە درێژەدا بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی کڕیدورە
ترانزیتییەکان لە پەرەپێدانی هاوکارییە ئابوورییەکانی ناوچەکە ڕایگەیاند: «ئەو
ناوچەیەی کە ئێران تێیدا هەڵکەوتووە، لە ڕوانگەی جوگرافییەوە لە ڕێڕەوی کڕیدورە
گرنگەکاندا هەیە و نەدەکرێت ڕۆڵی ئێران لە هیچ یەکێک لەم ڕێڕەوە پەیوەندییەکاندا
پشتگوێ بخەین. ئێران بەهۆی پێگەی جوگرافیی خۆیەوە، لە ڕێڕەوە گرنگە ترانزیتییەکانی
ناوچەکەدا هەڵکەوتووە و ئەم پێگەیە دەکرێت لە کاتی بەرقەراربوونی ئاسایش و بەهێزکردنی
هاوکارییە ناوچەییەکاندا، هەلی ئابووریی بەرچاو دروست بکات».
حەریری هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی ئامادەبوون
لە زنجیرەکانی دابینکردندا کرد و گوتی: «لە پاڵ پەرەپێدانی کڕیدورە ترانزیتییەکاندا،
ئیمکانی هاوکاری لە زنجیرەکانی دابینکردن و تێوەگلانی کاریگەرتر لە زنجیرەکانی دابینکردنی
جیهانیدا بوونی هەیە. بەدیهاتنی ئەم توانایانە پێویستی بە بارودۆخێک هەیە کە تێیدا
نائاسایش و دەوەردانە سەربازییەکانی دەسەڵاتە گەورەکان لە ناوچەکەدا کەم ببنەوە و
وڵاتانی ناوچەکە بتوانن لە فەزایەکی ئارامدا، پەیوەندییە ئابوورییەکانی خۆیان پەرە
پێ بدەن».
ئەوەشی خستە ڕوو: «ئەگەر دەوردانە سەربازییەکانی
دەسەڵاتە گەورەکان لەم ناوچەیەدا لاببرێن و ناوچەیەکی ئارامی ئابووری پێکهاتبێت، زەمینە
بۆ کەڵکوەرگرتنی باشتر لە تواناکانی جوگرافی و ئابووریی وڵاتانی ناوچەکە دابین دەبێت.
لە بارودۆخێکی وەهادا، کڕیدورە ترانزیتییەکان و پەیوەندییە تجارییەکان دەکرێت ببنە
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی پەرەپێدانی هاوکارییە ئابوورییەکان و بەرژەوەندیی
هاوبەش بۆ وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ خۆیان بهێنن».