جام کوردی - بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ی عێراق هێشتا لەنێو ئەنجومەنی وەزیراندا دەسوڕێتەوە و هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ پێشکەشکردنی بە پەرلەمان نەدراوە. ئەم دواکەوتنە بەتایبەت لەدوای ڕاگەیاندنی حکومەت سەبارەت بە بەرزکردنەوەی نرخ بەرانبەر دینار و پێویستیی پێداچوونەوە بە زۆرێک لە بڕگەکانی بودجە و دووبارەژمێرینەوە بۆ هاوسەنگکردن لەگەڵ ڕاستییە نوێیەکان، زیاتر خۆی دەنواند. لە لایەکی ترەوە، هەندێک ڕەخنە سەبارەت بە بوونی سەرچاوەی جۆراوجۆری داهات هەن کە بە هۆکاری نادیار نەناسراو ماونەتەوە، دۆخێک کە دەکرێت حکومەت ناچار بکات بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی پەنا بۆ قەرزکردن بەرێت.

دکتۆر سەفوان قوسەی، شارەزای ئابووری، بە ئاژانسی «المعلومە»ی ڕاگەیاند: «عەقڵانیکردن و ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان، لەگەڵ پەرەپێدانی سەرچاوەی نوێی داهاتی حکومەت و ئامرازەکانی تر، جگە لە زۆرترین کۆکردنەوەی باج، کۆنتڕۆڵکردنی داهاتە غەیرەنەوتییەکان و بەشداریی کەرتی تایبەت بۆ قەرەبووکردنەوەی کورتیهێنانی خەرجییەکانی حکومەت، لە سەردەمی داهاتوودا جێی گرنگیپێدان دەبن بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت دەست بە جۆرێک لە جێگیریی مالی و ئابووری ڕابگات.»

ناوبراو زیاتر گوتی: «عێراق ئامادەیە بۆ ڕکێشکردنی چەندین کۆمپانیای نێودەوڵەتی و سرمایەگوزاری لە وڵاتانی جیاجیاوە. ئەو پارانەی لە داهاتوودا دەڕژێنە ناو ئابووریی عێراقەوە، یارمەتیدەر دەبن لە قەرەبووکردنەوەی کورتیهێنانی خەرجییە گشتییەکان.»

ئەو ڕوونی کردەوە کە «سرمایەگوزارییە نوێیەکان هەلی کار لە کەرتە جیاوازەکاندا دروست دەکەن، ڕێژەی گەشەی ئامانجدار دەپارێزن و ئابووریی عێراق لە خولگەی مەلەسەی نرخی نەوت و قەبارەی هەناردە دەگوازنەوە بۆ ڕێڕەوی نوێ کە دەکرێت لە قۆناغەکانی داهاتوودا لە دۆزینەوەی سەرچاوەی داهاتی بەردەوامدا سەرکەوتوو بێت.»

لە لایەکی ترەوە، حوسێن ئەلکەرۆی، ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی بزووتنەوەی جەماوەریی بەندەری فاو و ڕێگەی ئاوریشم، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە «سیاسەتی وەزارەتی نەوت سەرکەوتوو نەبووە، چونکە نرخی هەر بەرمیلە نەوتێکی لە نزمترین ئاستدا داناوە سەرەڕای بەرزبوونەوەی جیهانیی نرخی نەوتی خام. دیاریکردنی نرخی هەر بەرمیلێک بە کەمتر لە ٥٨ دۆلار بەو مانایەیە کە وەزارەتەکە چاوەڕوانی دابەزینی نرخەکان دەکات.»

ئەو بەردەوام بوو لە وتەکانی: «ئەگەر وەزارەتەکە کارگە، پاڵاوگە و سەرچاوەی بۆ پیشەسازییەکانی خوارەوەی زنجیرەکە هەبووایە، دۆخەکە جیاواز دەبوو و نرخی هەر بەرمیلێک لەوە بەرزتر دەبوو کە لە بودجەدا هاتووە، بەتایبەت کە عێراق بەرهەمە پاڵاوتوەکانی نەوت بە نرخی بەرز هەناردەی دەرەوە دەکات.»

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: «ئەم ئەگەری هەیە کە کۆمپانیا نێودەوڵەتییە جیاوازەکان بۆ سرمایەگوزاری لە پیشەسازییە خوارینەکان و پترۆکیمیایی بە مەبەستی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، هەناردەکردنی بەرهەمە پاڵاوتوەکان بۆ دەرەوە و دروستکردن و پەیداکردنی داهاتی بەرچاو بۆ بودجە، لەجیاتی پەنابردن بۆ نرخی گۆڕینەوەی دراو بۆ گەیشتن بە داهاتی زیاتر، بێنە ناو مەیدانەکەوە.»

لە هەمەن ئاراستەدا، محەمەد بەیاتی، پەرلەمانتار، بۆ «المعلومە»ی ڕوون کردەوە که: «زۆرینەی بڕگەکانی بودجەی ٢٠٢٧ نادیارن چونکە هێشتا لە حکومەتدا یەکلا نەبوونەتەوە. کەواتە، ئێمە چاوەڕوانی دەنگدانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەری دەکەین پێش ئەوەی بگاتە پەرلەمان و پاشان بەپێی ڕێکارە دیاریکراوەکانی لێژنەی دارایی پەرلەمان تاوتوێ دەکرێت.»

ئەو ئاماژەی بەوەش کرد: «ئەگەری پەنابردن بۆ قەرزکردن لەلایەن حکومەتەوە بۆ دابینکردنی بودجە زۆر بەرزە، بەتایبەت بە ڕەچاوکردنی کورتیهێنانی گەورەی مالی، بەتایبەتی لەگەڵ دۆخی گۆڕاوی ناوچەکە و ناتواناییی بەغدا لە هەناردەکردنی بڕە ئاساییەکانی نەوتی خامی خۆی کە نزیکەی ٩٠ لەسەدی داهاتی وڵات پێک دەهێنن.»

بەیاتی زیادی کرد: «تەواوی پەیامە وەرگیراوەکان لە حکومەتەوە پشتڕاستی دەکەنەوە کە بودجە لە مانگی نۆڤەمبەردا دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران. کەواتە، ئێمە چاوەڕوانی بڕگەکانی بودجە دەبین، چونکە چەندین بابەتی تێدا دەبێت کە پێویستیان بە گفتوگۆی بەرفراوان هەیە.» ئەو جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە «قەبارەی کورتیهێنانی بودجە هێشتا نادیارە.»