جام کوردی - کۆمپانیای نەوتی نۆرویژی DNO ڕایگەیاند کە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو لە داهاتی کۆمپانیاکە و قازانجەکەی بە ڕێژەی ٤٦٪ زیاد کردووە و گەیشتووەتە ٦٤١.١ ملیۆن دۆلار، کە ئەوەش ریکۆردێکی مێژووییە لە ماوەی ٥٥ ساڵی ڕابردوودا.
هەروەها کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کردووە کە نرخی فرۆشتنی نەوت لە هەرێم گەیشتووەتە نزیکەی ٤٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و پلانی هەیە لە ساڵی ٢٠٢٧دا چالاکییەکانی پەرەپێدانی کێڵگەکان فراوانتر بکات.