جام کوردی - سەرلەشکەر موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند کە وەڵامی فەرمی و کرداریی ئەمریکا بۆ ماف و داواکارییە رەواکانی ئێران بە هیچ شێوەیەک قەناعەتپێکەر نەبووە و لایەنی بەرانبەر دەبێت بە شێوەیەکی تەواو و بێپەردە وەڵامی ئەو حەوت مەرجەی ئێران بداتەوە و کردارانە جێبەجێیان بکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی میدیا فەرمییەکان، موحسین ڕەزایی لە پەیامێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردەوە، جەختی لەسەر هەڵوێستی توندی تاران کردەوە و ڕایگەیاند که واشنتۆن ناتوانێت بە وەڵامی نیمچەبەدەن و ناتەواو دۆخەکە بەڕێوە ببات.

ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا بە ڕوونی مەرجی تاران بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی ستراتیژیی ئاوەکانی ناوچەکەی دیاری کرد و جەختی کردەوە که تەنیا لە کاتێکدا و لە دوای جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو حەوت مەرجە بە مەرجدارکراوەی ئێران، تەنگەی هرمز ڕێگەی هاتووچۆی پێ دەکرێتەوە.