جام کوردی - هاوکات لەگەڵ جووڵەی نێوەندگیرە قەتری و پاکستانییەکان، ڕاوێژکارییە ستراتیژییەکانی ئێران لەگەڵ چین و ڕووسیا، هاوکێشە دیپلۆماسییەکانی ڕۆژئاوای آسیا(ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)-یان خستووەتە قۆناغێکی نوێوە؛ ڕێچکەیەک کە لەسەر بنەمای پاراستنی مافەکانی ئێران لە تەنگەی هورمز، لەسەر ئەمنییەتی خۆڕسک و ئامادەیی بەرگری دامەزراوە.

جووڵە دیپلۆماسییە تازەکانی نێوان ئێران، ئەمریکا و نێوەندگیرە قەتری و پاکستانییەکان، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ڕاوێژکارییەکانی تاران لەگەڵ مۆسکۆ و پەکین، نیشانەی سەر‌هەڵدانی جووڵەیەکی فرەلایەنە لە هاوکێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانە.

دیداری عەلی باقری، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین لە پەکین، و بڵاوبوونەوەی هەواڵ لەبارەی ئەگەر‌ی بەڕێوەچونی کۆبوونەوەی سێقۆڵیی چین، عومان و ئێران، بەشێکن لەم گۆڕانکارییانە.

لە هەمان چوارچێوەدا، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری ڕووسیا، بە تەوەرەی گۆڕانکارییەکانی ناوچە و جیهان و جەختی هەردوولا لەسەر بەردەوامیی هاوکارییە ستراتیژییەکان ئەنجام درا.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش دوای دیداری بەرپرسانی ئەو وەزارەتە لەگەڵ محەممەدعەلیبەک، بەڕێوەبەری گشتیی کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، جەختی لە ئامادەیی مۆسکۆ کردەوە بۆ یارمەتیدان لەپێناو دروستکردنی سەقامگیریی بەردەوام لە کەنداوی فارسدا.

کۆی ئەم جووڵانە، لە پاڵ هەوڵی نێوەندگیرەکاندا، نیشاندەری ئیرادەیەک بۆ خێراکردنی ڕەوتی دروستبوونی نیزامێکی فرەلایەن و ڕۆڵگێڕانی چین و ڕووسیایە لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ڕۆژئاوای آسیا؛ ڕۆڵێک کە دەتوانێت ڕێگری بکات لە هەڵگیرسانەوەی شەڕێکی بەرفراوان لە نێوان ئێران و ئەمریکادا. سەرەڕای ئەوەش، پەرەپێدانی دیپلۆماسی بە مانای چاوپۆشین نەدانی ئێران لە مافە حەقەکانی خۆی، لەوانەش لە تەنگەی هورمز، نایەت؛ بەڵکو ئامانجی کۆتایی، بەدیهێنانی ئەمنییەتی خۆڕسک بە هاوسەنگیی وڵاتانی ناوچەکەیە؛ ڕێچکەیەک کە بناغەکەی لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی تاراندا دەنرا.

هاوسەنگیی مۆسکۆ، پەکین و تاران؛ خێراکەری نیزامی فرەلایەن

ڕاوێژکارییەکانی ئێران، ڕووسیا و چین دەبێت لە چوارچێوەی بەردەوامیی کارلێک و هاوسەنگیی لایەنە کاریگەرەکان لە نیزامە نوێی جیهانیدا هەڵسەنگێندرێن؛ پێویستییەک کە هەلومەرجی هەستیاری ناوچە و جیهان گرنگییەکەی زیاتر کردووه. دیدارەکانی سەرکردەکانی ئەو سێ وڵاتە لە کۆبوونەوەکانی شانگهای، بریکس، وڵاتانی سەربخۆی هاوپەیمان و لووتکەی گازی مۆسکۆدا، نیشانەی هاوبەشیی بۆچوونیانە لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی فرەلایەنەگرتن لە بەرامبەر پاشکۆکانی تاکلایەنەگرتنی ئەمریکیدا. هاوکاتیی سەردانی بەرپرسانی ایرانی بۆ چین و ڕووسیا لەگەڵ سەردانی ڤالێنتینا ماتڤینێنکۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی فیدراسیۆنی ڕووسیا، بۆ چینیش، گرنگیی ئەم کارلێکانە زیاتر دەکات. توانا هاوبەشەکان و خاڵە هاوبەشەکانی ئەو سێ وڵاتە دەتوانن زەمینەساز بن بۆ گۆڕانکاریی گرنگ لە پەیوەندییە ستراتیژی و هاوکێشە نێودەوڵەتییەکاندا.

شکاندنی بنبەستی «نە شەڕ، نە ئاشتی» بە دەستپێشخەری

چالاکبوونەوەی ئەمینداریێتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە گۆڕەپانی سیاسەتی دەرەوەدا، هاوکات لەگەڵ ڕاوێژکارییە چرەکانی دەزگای دیپلۆماسی لەگەڵ نێوەندگیرە قەتری و پاکستانییەکان، سەرباری نیشاندانی تێکڕایی و هاوکاریی دەزگا بەرپرسەکان لە پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکاندا، دەتوانێت لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی داواکاریی ڕێبەری باڵا لە دیدارەکەیدا لەگەڵ سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، سەبارەت بە دارشتنی دەستپێشخەرییەک بۆ دەرچوون لە دۆخی «نە شەڕ، نە ئاشتی»، هەڵسەنگێندرێت.

ئەم دۆخە، دۆخێکی دڵخوازی لایەنی ئەمریکییە تاوەکو بە توندکردنەوەی فشارە ئابوورییەکان و پاراستنی گۆپاڵی هەڕەشەی سەربازی، خۆڕاگریی ئێران لاواز بکات و وڵات بەرەو ئاژاوە و ناسەقامگیریی ناوخۆیی یان ملدانی بەرپرسان لە بەرامبەر فشارەکاندا ڕابکێشێت. کەواتە، پەرەپێدانی بازنەی ڕاوێژکارییەکان و چوونەژوورەوەی کاراتری ئەمینداریێتیی ئەنجومەنەکە بۆ ناو ئەم گۆڕەپانە، دەتوانێت توانایەکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم سیناریۆیە و شکانتنی بنبەستە تحمیلکراوەکەی ئەمریکا دروست بکات.

راستیی دیپلۆماسی بێ کشانەوە لە مافە نیشتمانییەکان

هەڵسووکەوتەکانی ئەمریکا، لەوانەش دەستدرێژیی سەربازی لە ناوەڕاستی دانوستانەکاندا و سەرپێچییە دووبارەکانی کە تەنانەت بە دانپێدانانی تڕەمپ سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنامەی ئیسلامابادیش گەیشتووە، متمانەسۆزییەکی قورسی لە تاراندا دروست کردووە. ئێرانیش ڕوونی کردووەتەوە تاوەکو جێبەجێکردنی مەرجە حەوتگانە ڕاگەیەندراوەکان، هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکادا ئەنجام نادرێت و تەنگەی هورموزیش ناکرێتەوە. سەرەڕای ئەوەش، تاران بە ڕوانگەیەکی ڕاستگۆیانە هێشتا دەرفەتێکی تر بە نێوەندگیرەکان دەدات. قبووڵکردن و لێکۆڵینەوە لە پلانەکانی نێوەندگیریی پاکستان و قەتەر و ڕاوێژکاری لەگەڵ چین و ڕووسیا، نیشانەی ڕوونی ئەم ڕوانگەیەن؛ ڕاستگۆییەک کە لە لاوازییەوە سەرچاوەی نەگرتووە، بەڵکو پشت بە لۆژیکی گوتار، باوەڕ بەخۆبوون و بڕوا بە توانا بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نیشتمانییەکان لە گرێدانی مەیدان، دیپلۆماسی و پشتگیریی جەماوەری دەبەستێت.

خاڵی سەرەکی ئەوەیە کە پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، هیچ گۆڕانکارییەک لە بنەما و هاوکێشە بنچینەیییەکانی ئێراندا دروست ناکات. تاران لە مافە حەقەکان و مەرجە حەوتگانەکانی خۆی پاشەکشە ناکات و کردنەوەی تەنگەی هورموزیش تەنها لە دوای بەدیهێنانی مەرجەکانی ئێران و لەسەر بنەمای ڕێوشوێنی ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ عوماندا دەکرێت. لە هەمان کاتدا، خاڵی سەرەکیی ئێران، جێگیرکردنی ئەمنییەتی خۆڕسک بە بەشداریی وڵاتانی ناوچە و بەبێ دەوەردانی هێزە دەرەکییەکانە.

ڕۆڵگێڕانی چین و ڕووسیاش لە هەمان چوارچێوەدا ماناداره. لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لە دیداریدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو، جەختی لەسەر هاوسەنگیی وڵاتانی عەرەبی و ئێران کردەوە بۆ بەدیهێنانی ئەمنییەتی ناوچە-تەوەر. وانگ ییش لە دیداریدا لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی سعوودیە لە پەکین، داوای کردبوو کە وڵاتانی ناوچە هەوڵ بدەن بۆ دروستکردنی تەلارسازیی ئەمنییەتی نوێ. کەواتە، کارلێکی تاران لەگەڵ مۆسکۆ و پەکین نەک بۆ جێگرتنەوەی دەسەڵاتێک بە دەسەڵاتێکی تر، بەڵکو بۆ تواناوەردانە لە ڕێچکەی هاوسەنگیی ناوچەییدا؛ ڕێچکەیەک لە دژایەتیدا لەگەڵ ڕوانگەی ئەمریکا و ئەورووپا بۆ سەپاندنی نیزام و بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەسەر ڕۆژئاوای آسیا.

 ئامادەیی بەرگری؛ پشتیوانیی گۆڕانلێنەهاتووی دیپلۆماسی

مژاری کۆتایی ئەوەیە که پەرەپێدانی ڕاوێژکارییەکان و دەرفەتپێدان بە دیپلۆماسی، بە هیچ شێوازێک بە مانای گۆڕانکاری لە ئاستی ئامادەیی بەرگریی ئێراندا نییە. هاوکات لەگەڵ ئەم جووڵانە، کەشتییە پێشێلکارەکان هێشتا دەکرێنە ئامانج و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دەستدرێژکارەکانی ئەمریکاش بە هۆی سیستەمی بەرگریی یەکگرتووی هێزە چەکدارەکانەوە دەپێکرێن. ئێران ئەمڕۆ ئامادەتر لە جارانە و بەبێ سنووربەندیی جوگرافی وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەداتەوە. چۆنکو ڕێبەری باڵا لە دیداریدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان جەختیان لەسەر کردووەتەوە، چارەنووسی هەر شەڕێک ئێران دیاری دەکات. لەم چوارچێوەیەدا، سەرباری دروستکردنی بانکی ئامانجی نوێ لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، مەودای هەر شەڕێکی ئەگەریش بۆ دەرەوەی جوگرافیای ناوچەکە درێژ دەبێتەوە و بەرەی مقاوەمەیش لە هەنگاوێکی یەکگرتوودا، تەواوکەری ئەم ستراتیژییە دەبێت.

لە کۆتاییدا، مەیدان و دیپلۆماسی بە پشتگیریی جەماوەری، دوو بازووی تەواوکەری ئێرانن بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییەکان و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی؛ دوو ڕێچکە کە نەک لە دژایەتیی یەکتریدان، بەڵکو لە پەیوەندییەکی پچڕپچڕناپەذیردا، هەیان ئەرکی خۆی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نیشتمانییەکان بەدوادا دەکەن.